مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ شەهیدانی کۆماندۆ، عمار (بیلال محمد السعود)، دەمهات (عبدالرزاق ئاییش)، گەلهات (عمار داود عەبدولوەهاب)، زاگرۆس کەلاسە (عومەر داود عەبدولوەهاب) و عومەر (محەمەد ئەحمەد ئەلشاربی) کە ٥ی شوبات بە هۆی هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە لە ئاکادیمیای پەروەردە و ڕاهێنانی کێڵگەی نەوتی عومەری دێرەزۆر شەهید بوون، بەشێوەیەکی جەماوەری بەڕێوە چوو.
مەراسیمەکە دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە، ئەحمەد حەدیس، سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدان دەربڕی و وتی: "ئەوان لەڕووی جەستەییەوە لە ئێمە جیاکرانەوە، بەڵام لە دڵ و ڕۆحی ئێمەدا بۆ هەمیشە دەمێننەوە".
لە بەڕێوەبەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئیدریس ئۆسۆ، قسەی کرد و وتی: "ئەوانەی لە دەوروبەرمانن، دوڵەتی داگیرکەری تورک، ڕژێمی سوریا و میلیشیاکانی ئێران شەڕمان لەگەڵ دەکەن، دەیانەوێت ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن. بەڵام بە فیداکاری شەهیدان و بەرخۆدانی هێزەکانمان، بەردەوامین لە درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان، ئێمە لە گەشەکردنداین، بەڵێن دەدەین کە ڕێبازی شەهیدانمان بەرنادەین و تۆڵەیان دەکەینەوە".
مەراسیمەکە بە دروشمی خاوەنداری لە شەهیدان و سڵاوکردن لە بەرخۆدانی قەسەدە کۆتایی هات.