لە حەسەکە تەرمی ٥ شەهید بە خاکسپێردران

خەڵکی حەسەکە تەرمی پێنج شەهیدییان لە گۆڕستانی شەهید دژوار بە خاکسپارد.

شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ بروسک حەسەکە (عەمار محەمەد حسێن)، شەڕڤانی قەسەدە ئاگری حەسەکە (مەجید عبدولقادر)، باران حەسەکە (زیاد تارق ئەل عوبێد)، مالک جەبەل (فادی عەباس ئەل خالد) و ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محمەد ڕەمەزان، کە لە کات و شوێنی جیاوازدا لە بەرخۆدانی بەرپەرچدانەوەیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا شەهید ببوون، ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودییەیی شاری حەسەکە بە خاکسپێردران.

مەراسیمەکە لە لایەن بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەسەکەوە ڕێکخرا. وێڕایی ئامادەبوونی نوێنەری دامەزراوە، پارتە سیاسی و ڕێشسپیانی هۆزە عەرەبییەکان، لە مەراسیمەکەدا بەشدارییەکەی زۆری خەڵکی شارەکە هەبوو.

لە مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان فاتمە ئەل عەلی قسەیکرد و وتی: "ئەم شەهیدانە لە پێناو پاراستنی شکۆیی خاک و خەڵکی هەرێمەکەدا گیانی خۆیان بەختکرد. بە شەهادەتی خۆیان ماناداری بەرخۆدان و تێکۆشانیان لە دژی هێرشە قڕکارییەکان نیشانی جیهاندا."

دواتر لە فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازی حەسەکە، شۆڕش حەسەکە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و ئەمەی وت: "هیچ ووشەیەک ناتوانێت شایستەیی خەبات و قوربانیدانی شەهیدان بێت. جەستەیان لە بەرانبەر داگیرکارییەکاندا بووە قەڵغانێک. شەهیدبوونیان نیشانەیی پەیوەست بوونیانە بە بنەماکانی پاراستی وڵاتەوە."

لە دوای قسەکان بەڵگەنامەیی شەهیدبوون خوێندرایەوە  و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

لە کۆتاییدا شەڕڤانان تەرمی هاوڕێ شەهیدەکانیان هەڵگرت و بە ووتنەوەی درووشمی "شەهید نامرێ" تەرمی شەهیدەکان بە خاکسپێردران.