لە حەسەکە و تەبقە شەهیدان بەخاک سپێردران
شەهید ئەحمەد جەبار سوڵتان و عەبدولڕەحمان ئەل ئەسوەد لە حەسەکە، خالد ئەل محەمەد حاج حەمید لە تەبقە بەخاک سپێردران.
شەهید ئەحمەد جەبار سوڵتان و عەبدولڕەحمان ئەل ئەسوەد لە حەسەکە، خالد ئەل محەمەد حاج حەمید لە تەبقە بەخاک سپێردران.
بە پێشەنگایەتی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەسەکە، تەرمی شەهید شەنگال حەسەکە (ئەحمەد جەبار سوڵتان) و قارەمان حەسەکە (عەبدولڕەحمان ئەحمەد ئەل ئەسوەد) کە لە هەرێمی عالیەی شاری تەل تەمر لە ١٩ ی کانوونی یەکەم شەهیدبوون، لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە بەخاک سپێردران. هەروەها ناسنامەی شەهید گۆران سەرێکانی (ئەحمەد شێخۆ) کە لە عەفرین لە ٧ ی تەمموزی ٢٠١٨ شەهید بوو، وە جێگر (فارس ئەل حوسێن) کە لە مەنبەج لە ٧ ی کانوونی یەکەم شەهیدبوو، ئاشکرا کرا.
سەدان کەس لە دانیشتووانی شارەکە و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنی و سەربازییەکان و ژنان بەشداریی مەراسیمەکەیان کرد.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان فاتمە ئەل عەلی قسەی کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد.
فاتمە گوتی: "سەری ڕێز دادەنەوێنین بۆ بنەماڵەی ئەو شەهیدانە کە فیداکارییەکی گەورەیان ئەنجامدا تاوەکو ئێمە لە ئاشتی و ئارامی بژین".
فاتمە سڵاوی لە فیداکاری شەهیدان کرد و بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا بەدیهاتنی خەونەکانیان بۆ ئازادی و ژیانێکی شکۆدار.
فەرماندە لە مەجلیسی سەربازیی کانتۆنی جەزیرە، دێرسیم حەسەکە، گوتی: "دانیشتووانی هەرێمەکە ماوەی ١٣ ساڵە بۆ پاراستنی یەکڕیزی پێکهاتەکان و ئاشتی، بەرامبەر دوژمن بەرخۆدان دەکەن".
دێرسیم حەسەکە بەڵێنی دووپاتکردەوە درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەن و پیلانگێڕییەکان پووچەڵ دەکەنەوە.
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
جەماوەر تەرمی شەهیدەکانیان بەخاک سپارد.
تەبقە
شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن خالد محەمەد حاج حەمید ٢ ی کانوونی یەکەم لە بەرخۆدانی مەنبەج دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی شەهید بوو، ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقە بەخاک سپێردرا.
دانیشتووان و نوێنەری دامەزراوە و ڕێکخراوەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی مەجلیسی تەبقەی پارتی سوریای ئایندە، ئەحمەد ئەل خەڵەف تیشکی خستەسەر قوربانیدانی قەسەدە بۆ پاراستنی گەل و ئازادی، وە ئاماژەی کرد بە پیلانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکە، گوتی: "بەتایبەت دەوڵەتی تورک و زۆر لایەنی تر هەوڵیاندا ئاسایشی هەرێمەکە تێک بدەن و فیتنە بخنە نێو گەلانەوە، تاوەکو پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لەناوببەن".
ئەحمەد خەڵەف بەڵێنی دا بۆ درێژەدان بە رێگەی شەهیدان و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پاراستنی پرۆژەی ئیدارە خۆبەڕێوەبەری.
هاوسەرۆکی مەجلیسی ئایینی کانتۆنی تەبقە عەبدولموتەڵیب ئەل بەتران ڕایگەیاند لەسایەی شەهیدان بە ئارامی و شکۆوە دەژین، بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.
ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی شەهید بە بەرزکردنەوەی درووشم بەخاک سپێردرا.