لە کامپی واشوکانی چادرێک ئاگری تێبەربوو و ٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا
چادرێک لە کامپی واشوکانی لە ڕۆژئاوای شاری حەسەکە ئاگری تێبەر بوو و بەو هۆیەوە ٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا، کە برای یەکترن.
چادرێک لە کامپی واشوکانی لە ڕۆژئاوای شاری حەسەکە ئاگری تێبەر بوو و بەو هۆیەوە ٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا، کە برای یەکترن.
لە کامپی واشوکانی، کە بۆ خەڵکی سەرێکانی دروستکراوە و بەهۆی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکەوە ناچار بە کۆچبەری بوون.
شەوی شەممە چادرێک لە کامپی واشوکانی ئاگری تێبەربوو و لە ئاکامدا عەبید مەحمود سەمۆ (٦) و زاهیر مەحمود سەمۆ (٥)، کە برا بوون، گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو گەیشتنی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ٥ چادری تریش ئاگریان گرتووە.
ئاگرکە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و هاووڵاتییانەوە کوژاوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە لە بەردەستدا نییە.
ژ.ت