لە کانتۆنی فورات ٤ شەهیدی بەرخۆدان بە خاک سپێردران
تەرمی ٤ شەهیدی بەرخۆدان کە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان شەهید بوون لە کانتۆنی فورات بە خاک سپێردران، هاوکات یادی ٢ شەهیدی دیکە بەرز ڕاگیرا.
تەرمی ٤ شەهیدی بەرخۆدان کە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان شەهید بوون لە کانتۆنی فورات بە خاک سپێردران، هاوکات یادی ٢ شەهیدی دیکە بەرز ڕاگیرا.
تەرمی شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج ئەبو لەیلا (عیزەدین سلۆ)، کە لە ٢٩/١/ ٢٠٢٥ کە لە بەنداوی تشرین شەهید بوو، شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە محەمەد ئیسماعیل (محەمەد ئیسماعیل) کە لە ١٠/٢/ ٢٠٢٥ لە کۆبانێ شەهید بوو، عەلی شێر (عەلی ئۆسۆ) کە لە ٩/٢/٢٠٢٥ لە کۆبانێ، و عەلی( عەلی خەلیل سەلجو) کە لە ٩/٢/ ٢٠٢٥ لە کۆبانێ شەهید بوو، ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاک سپێردران. هاوکات لە مەراسیمەکەدا یادی شەهیدانی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ ئیسماعیل (ئیسماعیل عەلی) کە لە ٩/١٢/٢٠٢٤ کە لە منبج شەهیدبوو، شەڕڤانی قەسەدە بورکان (عبدالقادر بەتال) کە لە ٨/١٢/ ٢٠٢٤ کە لە منبج دا شەهید بوو یادیان کرایەوە."
بە سەدان کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی فورات و ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەشداری مەراسیمەکە بوون.
مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد، پاشان بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی سەربازی کۆبانێ، ئیسماعیل ئیسماعیل، سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان کرد و بەڵێنی دووپات کردەوە کە درێژە بە ڕێبازی شەهیدان دەدەن و وتی: "شەڕڤانانمان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن و بەڵێن دەدەین خوێنی شەهیدانمان لەسەر زەوی ناهێڵین."
هەروەها سوعاد ئەل دەمر، بەڕێوەبەری مەجلیسی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند؛ بەدڵنیاییەوە تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە و ئەو دەستکەوتەکانیان دەپارێزین و هێڵی بەرخۆدان بەهێز دەکەین.
هەروەها حەسەن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەنجوومەنی بنەماڵەیی شەهیدانی کۆبانێ، ڕایگەیاند: "شەهیدانمان بۆ پاراستنی خاکەکەمان گیانی خۆیان بەخت کرد و لە سایەی فیداکاری و تێکۆشانی ئەواندا ئەم دەستکەوتانەی ئەمڕۆ بەدەست هاتوون و دەیانپارێزین."
هەروەها بۆزان دالی بە ناوی بنەماڵەی شەهید عەلی، ڕایگەیاند؛ شەهیدانی ئازادی لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن و بە بەرخۆدانی خۆیان داستان دەنووسنەوە ئێمە شانازی بە شەهیدەکانمانەوە دەکەین.
دوای وتارەکان، ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و پێشکەشی بنەماڵەکانیان کرا.