لە کۆبانێ بە رێپێوانێک یادی شەش شەهید کرایەوە
بە بۆنەی دووەم ساڵیادی شەهیدبوونی شەش ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج رێپێوانێک لە کۆبانێ سازکرا.
بە بۆنەی دووەم ساڵیادی شەهیدبوونی شەش ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج رێپێوانێک لە کۆبانێ سازکرا.
ئەندامانی یەکێتی ژنانی گەنج ڤیان کۆبانێ، نوژیان ئۆجالان و رۆژین ئەحمەد عیسا و ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا وەلید محەمەد مەنال، مەعروف خەلیل ئیبراهیم و مەسعود ئیبراهیم ٢ ساڵ بەر لە ئێستا لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی ناوەندەکەیان لە کۆبانێ شەهیدبوون.
بەبۆنەی دووەم ساڵیادی شەهیدبوونیان بە سەدان کوڕ و کچی گەنج لە ناوچەی قنێ رژانە گۆڕەپانەکان و بێ پسانەوە دروشمی وەفاداری و تۆڵەسەندنەوەیان وتەوە.
رێپێوانەکە لە ناوەندی ناوچەی قنێ دەستیپێکرد و تا رێگەی گوندی قاسم بەردەوام بوو.
دوای رێپێوانەکە بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدان یەک خولەک بە بێدەنگی وەستان. ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی ناوچەی قنێ نەزمیە محەمەد قسەی کرد و رایگەیاند، "بەڵێن دەدەین کە درێژەپێدەری رێگەی شەهیدان بین".
نەزمیە محەمەد رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لە هێزی ژنان و گەنجان دەترسێت، هەربۆیە هێرشیان دەکاتە سەر و وتی، "تا کەسایەتی وەک ڤیان و نوژیان هەبن ئێمە سەردەکەوین. تا دوا دڵۆپی خوێنمان لەسەر رێگەی شەهیدانمان خۆڕاگری دەکەین و تێدەکۆشین. جگەلەوە هیچ رێگەیەکی دیکەمان نییە".
چالاکی یادکردنەوەکە بە وتنەوەی چەندین دروشم کۆتایی هات.
هـ . ب