لە کۆبانێ چالاکی لە دژی پیلانگێڕی ئەنجامدرا
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و کۆنگرە ستار، بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خێمەی چالاکی لە ناوچەیی قنێی کۆبانێ هەڵدا.
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و کۆنگرە ستار، بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خێمەی چالاکی لە ناوچەیی قنێی کۆبانێ هەڵدا.
بە پێشەنگایەتی تەجەشە و ڕێکخراوی کۆنگرە ستار بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەی ١٥ی شوبات. بە سەدان کەس چوونە خێمەیی چالاکیەکە و بەشدرای چالاکیەکە بوون کە لە پێش ناوەندی ناوچەیی قنێ دەستپێکردبوو.
لە چالاکیەکەدا وتەبێژی جەشەی ناوچەیی قنێ هیلال عەلی قسەیکرد و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ دیل کراوە، بەڵام فکر و فەلسەفەیی ڕێبەرێتی هەمیشە ئازادە و هەمیشە لەگەڵ فکر و فەلسفەیی ڕێبەرمان دەبین. ڕامانی ڕێبەرێتی بووە هۆکاری ترساندنی دوژمنی دڕندە. دەبێت بە تێکۆشانمان گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرمان لابەرین و ئازادی جەستەیی مسۆگەربکەین".
'دیواری ئیمراڵی دەڕوخێنین و ڕێبەرێتی ئازاد دەکەین'
بەڕێوەبەری کۆنگرە ستاری ناوچەیی قنێ سوعاد شێخ دەمیر لە چالاکیەکەدا قسەیکرد و وتی: "لە بارودۆخی سەختدا تێدەکۆشین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین. هەمیشە ئامادە دەبین. تێکۆشانی گەورە دەکەین و دیوارەکانی ئیمراڵی دەروخێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین".
چالاکیەکە هەتا ئیوارە بەردەوام بوو.