لە کۆبانێ ڕێپێوان بۆ یادی شەهیدان بەڕێوەچوو

یەکێتیی ژنانی گەنج و گەنجانی شۆڕشگێڕی هەرێمی فورات بە دروشمی "بە پێداگری لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ هێڵی خیانەت تێکدەشکێنین" رێپێوانێکیان ڕێکخست.

لە کانتۆنی کۆبانێ سەدان گەنج و ژن لە دژی خیانەتکردن ڕژانە گۆڕەپانەکان. ڕێپێوانەکە لە ناوەندی کۆبانێوە بۆ گۆڕستانی شەهید دیجلە دەستیپێکرد. گەنجان لە ڕێپێوانێکدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان و ئاڵاکانی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتیی ژنانی گەنجی تێکۆشەریان بەرزکردبووە و دروشمەکانی "بمرێ خیانەت" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" یان دەوتەوە.

دواتر گەنجان چوونە گۆڕستانی شەهید دیجلە و یادی شەهید محەمەد ئیبراهیم و دیار محۆ و عەبدوڵا محۆیان کردەوە.

هێڤیدار هیرانی هاوسەرۆکی خوێندکارانی دیموکراتیکی هەرێمی فورات لە مەراسمەکەدا وتی: "یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە، سەری رێز و نەوازشیان بۆ دادەنەوێنین. هەر سێ شەهیدەکەمان خوێندکار و خاوەن هۆشیاری و زانیارییەکی بەرز بوون. بە قەڵەمی خۆیان هەمیشە بەرگریان دەکرد و بە قەڵەم تۆڵەی هەڤاڵەکانی خۆیان دەکردەوە. ئێمە تا دوا هەناسە درێژە بە رێگاکەیان دەدەین. لە هەر شوێنێک دەوڵەتی تورک هێرش بکاتە سەرمان ئەوە دەیەوێت لەو شوێنەدا ئیرادەی ئێمە تێکبشکێنێت، هاوڵاتیان و فەرماندەکان بۆ خۆی دەکاتە ئامانج، دەبێت ئێمەش هەمیشە بەهێز بین و دژی داگیرکاریی خاوەی هەڵوێستی بەهێز بین".

ژ.ت