بە دیمەن

لە کۆبانێ تەرمی ٩ شەهید بە خاک سپێردرا

لە گۆڕستانی شەهید دیجلە تەرمی ٩ شەهید بە مەڕاسیمێک بە خاک سپێردران.

٩ شەهیدی قەسەدە، کۆماندۆس، هێزی تایبەتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (هات) و ژنانی زنوبیا لە کۆبانێ بە مەڕاسیمێک بە خاک سپێردران.

ناوی ئەو شەهیدانەی بە خاک سپێردران: دلیار (دلیار بەیرەم)، بەهجەت (بەهجەت عومەر)، غیشمان (غیشمان ئیسماعیل) لە ٨ ی کانوونی یەکەم لە سیرین شەهید بوون، دژوار خیزێنێ (ڕائید بەکی) شەڕڤان کۆبانێ (فەیاز شێخۆ)، باز کۆبانێ (محەمەد ئیبراهیم) لە ١١ ی کانوونی یەکەم لە قەرەقۆزاق شەهید بوون، ئایشە (ئایشە عەبدولقادر)، ئەمین (ئەمین ئەل موسا) لە ٨ ی کانوونی یەکەم لە قەرەقۆزاق شەهید بوون، خەمگین فورات (ئۆجالان موسلیم) لە ٩ ی کانوونی یەکەم لە قەرەقۆزاق شەهید بوو.

لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فورات ماجدە حەسون قسەی کرد و گوتی: "فاشیزمی دەوڵەتی تورک با بزانێت، ئەم هێرشانەی کە ئێستا دەیکات، دەبێتە دەستپێکی شکستیان".

ماجدە حەسون گوتی: "چۆن کۆبانێ دەستپێکی شکستی داعش بوو، ئەمڕۆ ئەردۆگان گۆڕەکەی لێرە هەڵدەکۆڵێت و دەبێتە دەستپێکی شکستەکەی. ئەمڕۆ کورد و عەرەب و هەموو نەتەوەکانی دیکە لە سەنگەری تێکۆشانن بۆ وڵاتەکەیان. دەوڵەتی تورک دەیەوێت جارێکی تر پڕۆژەی عوسمانی لێرە جێبەجێ بکات، بەڵام شەڕڤانانمان بە خوێنی خۆیان داستان دەنووسن، ئیرادەمان لە تەکنیکەکەیان بەهێزترە".

پاشان بەناوی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات بەکر جەڕاد قسەی کرد و گوتی: "شەڕڤانەکانمان بەبێ وەستان بۆ پاراستنی شەرەفمان، تێکۆشانێکی بێ وێنە دەکەن. لە دێر زەمەنەوە بۆ مافەکانی خۆمان تێدەکۆشین".

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهیدان کرا.

تەرمی شەهیدان بە دروشم بە خاک سپێردران.