لە کۆبانێ تەرمی شەهید محمەد دڵبەخوێن بە خاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە محمد دڵبەخوێن، کە لە عەین عیسا شەهیدبوو، لە کۆبانێ لە مەراسیمێکدا بە خاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە محمد دڵبەخوێن، کە لە عەین عیسا شەهیدبوو، لە کۆبانێ لە مەراسیمێکدا بە خاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) محمد دڵبەخوێن (ئیسماعیل خەڵەف) لە ٢٦ی حوزەیران لە عەین عیسا شەهیدبوو، لە کۆبانێ بە خاک سپێردرا.
دانیشتوانی کانتۆنی فورات و نوێنەرانی دامەزراوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوبەری دیموکراتیک گەلێک کەس بەشداری مەراسیمەکە بوون لە مەزارگەی شەهید دیجلە،.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، شیرین محمد سەرخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی:"دەبێ دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی باش بزانن، ئێمە بە شەهیدبوون لە ناوناچین، ئێمە بە هەزاران کەس ڕێگای شەهیدانی خۆمان دەگرین. سەربەرز و سەربەڵندین بە شەهیدەکانمان".
یەکێک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازی شاری گرێ سپی ڕیاز خەڵەف وتی:" شەهید دڵبەخوێن بە بەرخۆدانی خۆی هەتاوەکو کۆتایی تێکۆشانی کرد. شەهیدان بۆ پاراستنی خاکەکەیان تێکۆشانیان کرد. هەربۆیە ئێمەش هەتاوەکو کۆتایی رێگەی شەهیدان دەگرین و تێکۆشان دەکەین."
دواتر ناسنامەی شەهید لە لایەن مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهیدکرا.
تەرمی شەهید بە دروشمی" شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.