لە کۆبانێ و حەسەکە، ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکە پیرۆز کرا
لە کۆبانێ و حەسەکە بە چالاکی جیاواز ١٩ ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکە پیرۆز کرا و بەو بۆنەوە لە شاری حەسەکە گوڵ چێندرا.
لە کۆبانێ و حەسەکە بە چالاکی جیاواز ١٩ ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکە پیرۆز کرا و بەو بۆنەوە لە شاری حەسەکە گوڵ چێندرا.
بە بۆنەی ١٩هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان کەژەکە، لە شاری کۆبانێ مەراسیمی پیرۆزبایی بەڕێوەچوو.
لە ناوەندی هونەر و کولتووری باقی خدۆ لە کۆبانێ ژنان، نوێنەرانی بەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی فورات، نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەشداریان لە مەراسیمی پیرۆزباییەکەدا کرد.
ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار پەیمان عەلوش قسەی کرد و وتی: "بە سایەی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بە ئیرادەی ژنان گەیشتینە ئەم ئاستە. ئێستا هێز و بەرخۆدانی ژنان لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە."
پاشان بەرپرسی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) سارا خەلیل، دامەزراندنی کەژەکەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم ژنان پیرۆز کرد و وتی: "ئەم پڕۆژەیەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەیە ژنان ببنە خاوەن هێزی خۆیان و ڕێکخستنی خۆیان بنیات بنێن."
دواتر جیهان محەمەد سەرۆکی کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار، سەرنجی بۆ گوشارەکانی سەر تێکۆشانی ژنان ڕاکێشا و وتی: "هەرچەندە گوشار و هێرش بۆ سەر ژنان بکرێت، ژنان بەردەوامن لە بەرخۆدان. لە سەردەمی ئێمەدا ژنانی قەد دەسەڵاتداری بەسەر خۆیاندا قبووڵ ناکەن، ئەوان بوونەتە پێشەنگ و خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزن."
هەروەها کۆنگرە ستار بۆ یادی ١٩ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) چالاکیی ئەنجامدا. لە گەڕەکی ئەل ناسر سەر بە حەسەکە، لە چالاکییەدا ١٠٠ نەمامی گوڵی لە باخچەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چێندرا.
لە چالاکییەکەدا ڕێکخستنەکانی ژنان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارتەکان بەشدارییان کرد.
هەروەها نەژبیر ئەحمەد ئەندامی کۆنگرەی ستار لە چالاکییەکەدا سەرەڕای پیرۆزبایی لە ژنانی ڕۆژئاوا و کوردستان وتی: "ئەرکی کەژەکە؛ ڕزگاری ژنانە لە کۆیلایەتی و کۆتاییهێنانە بە ستەمکاری سەر ژنان، هەروەها بنیاتنانی بەڕێوەبەرییەک لەسەر بنەمای بیرۆکەی دیموکراتیک کە یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز بپارێزێت."
دوای وتارەکان نەمامی گوڵ لە باخچەی سەرۆکایەتی چێندرا.