بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فورات، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستپێکرد و لەو چوارچێوەیەشدا تۆڕێکی میتی تورکیان دەستگیرکرد.
تۆڕەکەی میتی تورک لەکاتی دەستگیرکردنیاندا سەرقاڵی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنیی بوون بۆ کامپی هۆل، کە ژن و منداڵی چەتەکانی داعشی لێ نیشتەجێ کراوە.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ توانیویانە دەست بەسەر چەندین پارچە چەک و تەقەمەنییدا بگرن، لەوانەش: شەش کڵاشینکۆف، ٤٨ مەغزەنی فیشەک، هەزار و ٣٥٠ فیشەک، حەوت نارنجۆک، هەشت پارچە بەرگی سەربازیی.
ئەندامانی تۆڕە دەستگیرکراوەکە دانیان بەوەدا ناوە، کە چەک و تەقەمەنییەکانیان لە شارۆچکەی گرێسپیی داگیرکراوەوە گواستووەتەوە بۆ کامپی هۆل، ئەوەشیان ئاشکراکردووە کە هەوڵی دیکەش هەیە بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنیی لەو ناوچانەوە بۆ کامپی هۆل.
کامپی هۆل بەدووری ٤٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە و ٦٠ هەزار ژن و منداڵی چەتەکانی داعشی لێ هەن و خەڵکی ٤٨ وڵاتی جیهانیین.
ف.ق