لە کەمپی هۆل ٢١ داعش دەستگیرکران
لە قۆناغی سێیەمی "ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی"دا ٢١ پشتیوانی داعش دەستگیرکران.
لە قۆناغی سێیەمی "ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی"دا ٢١ پشتیوانی داعش دەستگیرکران.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کەمپی هۆل ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە و دووپاتیان کردەوە، بە پشتیوانی قەسەدە و یەپەژە لە کەمپی هۆل دەستیان بە قۆناغی سێیەمی"ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی" کردووە. ئەم ئۆپەراسیۆنە دژی شانەکانی چەتەکانی داعش، ئەمڕۆ لە ڕۆژی دووەمدایە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر ماڵپەڕی خۆی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دووپاتی کردەوە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک لە بەشی موهاجیرات لە کەمپەکە، ٢١ پشتیوانی چەتەکانی داعش دەستگیرکران، ٤ مین دۆزرانەوە و ٢ تونێلی نهێنی ئاشکرا کران.