لە کۆنگرەی گەنجانی شۆڕشگێڕدا ٥ گەنج سوێندی بەشداری لە ریزەکانی گەریلایان خوارد

لە چوارەم کۆنگرەی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕدا ٥ گەنج سوێندی بەشداری لە ریزەکانی گەریلایان خوارد.

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا چوارەم کۆنگرەی خۆی بە دروشمی "بە رۆحی شۆڕشی ١٩ی تەمووز خۆمان رێکدەخەین، داگیرکەری تێکدەشکێنین و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" ساز کرا.

لە کۆنگرەکەدا ٥ گەنج (کوڕێک و چوار کچ) چوونە سەر ستەیج و سوێندی بەشداربوون لە بزوتنەوەی ئازادییان خوارد. ئەو گەنجانەی سوێندیان خوارد بەشداری ریزەکانی گەریلا بن، رایانگەیاند، کە رێگەی رێبەر ئاپۆ و شەهیدانی شۆڕش وەک رێگەی سەرکەوتن دەبینن و ئەو رێگەیە دەگرنەبەر بۆ ئەوەی داگیرکەری تێکبشکێنن و کۆمەڵگایەکی ئازاد ساز بکەن.

هـ . ب