هێرشە داگیرکاری و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامی هەیە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ـەوە تا ئێستا ٩٧ هاوڵاتیان شەهید کردووە کە ٢کەس لەوانە ڕۆژنامەنووس بوون لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید کران. بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها)، ئامارەکانی تاوانەکانی جەنگی سوپای تورک و چەتەکانی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤تا ئێستا بەم شێوەی خوارەوەیە:
تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە تۆپ گوندی خرناتای عەفرینیان تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا هاوڵاتیەک بریندار بوو.
لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی هەلیسای عەفرین. لە ئەنجامدا منداڵێکی ١٣ ساڵ و هاوڵاتییەکی ٤٠ ساڵ شەهید بوون. هەروەها منداڵێکی ٩ساڵان وکەنجێکی ١٤ساڵان برینداربوون.
لە٣٠ی تشرینی دووەم دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی بەنێ و هربلێ لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا گەنجێکی ٢٦ ساڵان بریندار بوو.
کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
لە ١ی کانونی یەکەم، لە هەرێمی حەیدەریەی حەڵەب لە کاتی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا منداڵان بە ناوی خدر مەهلی ٢ساڵ، زەینەب موراد ٣ساڵ و هاووڵاتی مەهلی مەهلی ٤٤ ساڵ و کنجۆ ڕەمۆ ٤١ساڵ بریندار بوون. هەر لەهەمان ڕۆژدا درۆنی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکی لە ڕێگای قامیشلۆ – حەسەکە بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا هاوڵاتیەک شەهید بوو.
لە ٢ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی شیهانی شاری حەڵەب، هاوڵاتیەک بە ناوی جەمال مورسەل و کوڕێکی لە هێرشێکی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون. هاوژینەکەی، کچەکەیشی بە سەختی بریندار بوون.
لە٤ی کانوونی یەکەم، درۆنێکی دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر شوشتنگەی ئۆتۆمبێل لە دێریک. لە هێرشەکەدا دوو هاوڵاتی شەهید بوون.
لە ٥ی کانوونی یەکەم، لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر گوندی بۆخازێ لە منبج ژنێکی ٢٣ ساڵ و براکەی شەهید بوون. لە هێرشێکدا بۆ سەر گوندی فرات لە هەمان شار، ژنێک بە ناوی ژنێکی ٤٥ساڵ شەهید بوو و ژنێکی دیکەش ٤٥ ساڵ بە سەختی بریندار بوو.
لە ٧ی کانوونی یەکەم چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شارۆچکەی ئریمایان تۆپباران کرد. بەهۆی تۆپبارانەکەوە گەنجێکی ١٩ساڵ بریندار بوو. ژنێکی ٢٣ ساڵ خەڵکی گوندی جیب مەخزوم و هاوڵاتیەکی ٤٨ ساڵ خەڵکی گوندی جەبلە حەمار لە منبج بریندار بوون.
لە ٨ی کانوونی یەکەم، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەر، لە گوندی مستەریحە لە ڕۆژئاوای شاری عەین عیسا کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ١٢ کەس شەهید بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.
لە ٩ی کانونی یەکەم، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی هەرمەل و مهەرمەلایان لە شاری زرگان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک شەهید بوو و ٢ کەسی تریش بریندار بوون. دەوڵەتی داگیرکەر لە گوندی خەرفانی منبج کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. لەو کۆمەڵکوژییەدا کە بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدرا، ١٠ هاوڵاتی شەهید بوون.
لە ١٠ی کانوونی یەکەم لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر منبج، ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا قەمەر ئەلسود، عەیشە عەبدولقادر و ئیمان شەهید بوون. هەمان ڕۆژ لە هێرشەکەی گوندی جادەی مەزن لە باشووری ڕۆژئاوای شاری کۆبانێ، هاوڵاتیەکی گەنجی ٢٥ ساڵ و شەهد مەحمود شێخ عەلی ١٢ ساڵان شەهید بوون. هەروەها منداڵیکی تەمەن ١٠ساڵ و ٨ ساڵان بریندار بوون.
- هەروەها لە دیجیتاڵ میدیادا دیمەنی نەخۆشخانەیەکی شاری منبج بڵاوکرایەوە کە بەدەیان نەخۆش بە دەستی چەتەکان لەکاتێکدا بریندارن دەکوژرێن. بەڵام ناوی شەهید و بریندارەکان دەست نەکەوتووە.
-لەهەمان ڕۆژدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی سوفیانی ڕۆژئاوای گرێ سپی بۆردومان کرد و کۆمەڵکوژییەکی ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٨ هاوڵاتی شەهید بوون.
-لە ١١ی کانونی یەکەم لە هێرشی سەر گوندی تل جومای شاری تل تەمر هاوڵاتییەک بریندار بوو. هەر لەو ڕۆژەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئامبولانسێکیان لە کۆبانێ بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا شۆفێری ئەمبولانسەکە و کەسێکی بریندار شەهید بوون. هەروەها هاوڵاتیەک و یاریدەدەری دکتۆرێک بە سەختی بریندار بوون. هەر لەو ڕۆژەدا چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە پردی قەرەقۆزاق ئۆتۆمبێلێک کە خەڵکی مەدەنی تێدا بوو بوردومان کرد. لە ئەنجامدا ژنێک بە ناوی زاهیدە کوسی ٦٠ ساڵ شەهید بوو و نەوە ٨ساڵانەکەی بریندار بوو.
لە ١٤ی کانوونی یەکەم، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری منبج هاووڵاتییەکیان بە ناوی جەماڵ شێخانی شەهید کرد.
-لە ١٩ی کانونی یەکەم، درۆنێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێلی جیهان بیلگین پەیامنێری ئانها و نازم داشتان ڕۆژنامەنوسی لەسەر ڕێگای تشرین- بەنداوی سرینێ بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا جیهان و نازم شەهید بوون و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەناوی عەزیز حاجی بۆزان بریندار بوو.
لە ٢١ی کانونی یەکەم، درۆنێکی شەڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕێگای هۆڵ-تل براکی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ئەندامی هەپەجە شارۆچکەی تل براک باسم شەداد و عەبیر ئەل خلێف و ئەندامی ئەنجومەنی ڕیش سپیان ئەحمەد ئەل تەمی شەهید بوون، هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی ڕیش سپیانی تل براک بە سەختی بریندار بوو.
لە ٢٢ی کانونی یەکەم، ژنێکی ٣٥ساڵ و کچە ١٢ساڵانەکەی لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر گوندی جادەی شاری کۆبانێ شەهید بوون.
لە٢٧ی کانوونی یەکەم کۆمەڵێک چەتە هێرشیان کردە سەر شارەوانی گەلی شارۆچکەی تشرینی کانتۆنی ڕەقە و کارمەندێکیان بەناوی محەمەد موسلیم شەهید کرد.
لە ٢٨ی کانوونی یەکەم، لە شارۆچکەی بلبلێ عەفرین چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەنجێکیان بە ناوی دژوار بەتۆ ٢٢ ساڵ سەر بڕی.
لە ٣١ی کانوونی یەکەم، سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی قەرەموخی ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانیانێ تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا گەنجێک بریندار بوو.
کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
لە ٦ی کانوونی دوومی ٢٠٢٥داگیرکەران بە هاوەن گوندی جەدیدایان لە باکووری شاری عەین عیسا تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا هاوڵاتیەکی ٤٥ساڵ بە سەختی بریندار بوو.
لە ٨ی کانوونی دووم، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کاروانی ئەو هاوڵاتیانەی بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین دەچوون بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەدا ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا کەرەم شهاب ئەلحامد، ئازاد فەرحان محەممەد حەسەن و زۆزان حەمۆ شەهید بوون. هەر لەو ڕۆژەدا گوندی گرکی سەر بە شاری کۆبانێ بۆردومان کرا. لە ئەنجامدا ٢ هاوڵاتی شەهید بوون. هەر لەو ڕۆژەدا فڕۆکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێلێکی لە گۆڕەپانی گوندی گرکێ خەجۆی دێریک کردە ئامانج. لە ئەنجامدا کەسێکی مەدەنی شەهید بوو و کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.
-لە ١٠ی کانوونی دووم، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە درۆنی شەڕ هێرشی کردە سەر گوندی قەرەچۆخ لە هەرێمی دێریک و لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوڵاتییەک بە ناوی ئەحمەد عەلی و بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار شەهناز عومەر شەهید بوون.
- لە ١١ی کانوونی دووم، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ماڵێکی لە شاری سرینێ بۆردومان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٣ کەس لە یەک بنەماڵە شەهید بوون و ٦ کەسیش بریندار بوون.
تاوانەکانی یکە
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا، لەبارەی تاوانەکانی چەتەکانی تورکیای داگیرکەر لەکاتی ڕۆیشتنی کۆچی گەلی عەفرین-شەهبادا ئەنجامیانداوە، بۆ ئاژانسی ئانهای هەناردووە.
بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە، ئەو تاوانانەی لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بەرامبەر بە گەلی کانتۆنی عەفرین-شەهبا ئەنجامدراون، بەم شێوەیەن:
- ١٤٥کەس ڕفێندراون، لە نێویاندا ١٧ژن هەیە
-لە کۆچی زۆرەملی شەهبا، ٢ منداڵیش بەهۆی سەرماوە شەهید بوون و لەنێویاندا کەسێکی بەساڵاچوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
-١٦کەس ئەشکەنجە دراون کە ٣کەسیان ژن و منداڵن.
- لە گوندی شێخورێزێی شاری عەفرین، ٣٠ داری زەیتون بڕاونەتەوە.
- دوای داگیرکردنی شەهبا (٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤)، هێشتا چارەنووسی ٣٠٠ کەس کە زۆربەیان گەنج و ژنن، دیار نییە.
بەگوێرەی هەمان ڕێکخراوە، ئەو تاوانانەی لە منبج، کۆبانێ، زرگان و عەین عیسا ئەنجام دراون وەهایە:
- ١٦ هاوڵاتی ڕفێندراون کە لەوانە زیاتر لە ٥کەسیان ژنە.
- ٦١ هاوڵاتی کوژراون کە ٦ کەسیان منداڵ و ١٠ کەسیان ژنن.
- جگە لەو تاوانانە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر ناوەندە خزمەتگوزارییەکانی وەک کۆگاکانی گەنم، کارگەی شەکر، پاڵاوگەی نەوت و بەنداوی تشرین. بە گوێرەی یاسا جیهانییەکان ئەم هێرشانە بە تاوانی جەنگ هەژمار دەکرێن.