لە منبج درۆنێک خرایە خوارەوە
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، کە درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان خستووەتەخوارەوە.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، کە درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان خستووەتەخوارەوە.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند کە شەڕڤانانی ئەنجومەنەکەیان درۆنێکی خۆتەقێنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان خستووەتە خراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٦:٣٠ درۆنێکی سوپای تورکی داگیرکەریان لە گوندی جەرادەی باکوری کانتۆنی منبج خستەخوارەوە.
دوای خستنەخوارەوە درۆنەکە، فڕۆکەیەکی خۆتەقێن هەمان گوندی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا هاوڵاتیەکی مەدەنی بە ناوی مەحمود حسێن خەڵەف تەمەن ٤٠ ساڵ برینداربوو. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هاوکات لەگەڵ بۆردومانەکە بە موشەکیش گوندەکەیان کردە ئامانج.
٣ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران
کاتژمێر نزیکەی ٠٤:٣٠ چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چوونە ناو خاڵی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە گوندی دەندەنیەی باکوری رۆژئاوای منبج. لە ئەنجامدا ٣ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوون.
هاوکات سوپای تورکی داگیرکەریش گوندی جەڕادەی بە ١٧ گولـلە هاوەن و کاتیۆشا کردەئامانج.".