لە ناوچەی هۆل چالاکی مانگرتن لە خواردن دەستی پێکرد

لە چوارچێوەی پشتیوانی کردن لە چالاکی زیندانیانی زیندانەکانی دەولەتی تورکی داگیرکەر، خەڵکی ناچەی هۆل دەستیان کردن بە چالاکی مانگرتن لە خواردن و بۆ ئەو مەبەستەش چادرێکیان هەڵدایەوە.

دەیان کەس لە خەڵکی شاری هۆل، شارۆچکەی ئەریشا، ڕیش سپی عەشیرەتەکان و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنی و سەربازییەکان سەردانی چادری چالاکییەکەیان کرد. چالاکییەکە بۆ پشتیوانی کردن لە مانگرتوانی خواردن لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک و لە چوارچێوەی پشتیوانی کردن لە هەنگاوی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" بەڕێوەدەچێت.

ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی پێشەنگایەتی گەلی کانتۆنی جزیرێدا بەڕێوەدەچێت.