لە قامشلۆ پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزارکرا

لە شاروچکەی گرباوی قامشلۆ بە پێشەنگایەتی گەنجان، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە بەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا.

دانیشتوان لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' وتەوە و وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان بەرز کردەوە و لە کۆڵانەکانی گرباوی تاوەکو قامشلۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە لە بەردەم ئەنجومەنی ساروچکەی گرباوی وەستاند و بۆ میتینگ گۆڕا.

لە میتینگەکەدا شاهی خەلەف ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج قسەی کرد و رایگەیاند کە رۆژی ١٥ی شوبات بۆ ئەوان ڕۆژێکی ڕەشە. هەروەها باسی ئەوەی کرد کە هێزە پیلانگێڕەکان بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ویستیان ڕێبەری گەلی کورد لە تەڤگەری ئازادی و گەلان دوور بخەنەوە.

شاهی خەلەف باسی ئەوەی کرد کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانی ئیمڕالی لەبەرانبەر گۆشەگیری قورس بەرخۆدان دەکات و وتی، " ئەم بەرخۆدانەی ڕێبەری گەلی کورد، پیلانگێڕی تێکشکاند. هێرشەکانی سەر خاک و گەلەکەمان پەیوەندیان بە پیلانگێڕیەوە هەیە. هزر و فەلسەفەی سەرۆک ئاپۆ بناگەی شۆرشی ڕۆژئاوایە. تاوەکو کۆتایی لەدژی پیلانگێڕی تیدەکۆشین."

شاهی خەلەف لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، " ئێمە دەڵێین ' ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن'، ئێمە بە رۆحی گەنجێکی پیلانگێڕی تێکدەشکێنین و لەگەڵ سەرۆک ئاپۆ ئازاد دەژین.

ڕێپێوانەکە بە بەرزکردنی دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتایی هات.

ف.ق