بە دیمەن

لە قامیشلۆ بە بەشداری هەزاران کەس تەرمی شەهیدان بە خاک سپێردرا

لە قامیشلۆ هەزاران کەس بەشداری بە خاک سپاردنی تەرمی ٥ شەهید بوون.

مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیدان

بە هەزاران دانیشتووی قامیشلۆ بەشداری مەڕاسیمی بە خاک سپاردنی ٥ شەهیدی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژن بوون. ٥ شەڕڤان لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە قامیشلۆ، مەنبج و حەلەب شەهیدبوون. مەڕاسیم لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو.

شەڕڤانی قەسەدە شەهید هارون قامیشلۆ (شێخموس یوسف)، شەهید مەزڵوم قامیشلۆ (فەرهاد خەلیل) و شەهید موراد قامیشلۆ (عەبدولمەجید ئەل دیاب)  بە خاک سپێردران، بۆ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید مزگین کوردۆ و شەرڤانی قەسەدەی هێزەکانی کۆماندۆس شەهید زاگرۆس قامیشلۆ (ئەحمەد ئەل محەمەد) مەڕاسیمی غیابی بەڕێوەچوو.

لە مەڕاسیمەکەدا بنەماڵە و هاوڕی و دۆستی شەهیدان، ئەندامانی پارتە سیاسیەکان و کۆنگرەی ستار و دامەزراوەی کۆمەڵگەی دامەزراوە مەدەنییەکان ئامادەبوو. دانیشتوان لەبەردەم مردووخانەی گەڕەکی ئەنتەری تاوەکو گۆڕستان لە گەڕەکی مەیسەلون ڕێپێوان.

لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ محەمەد عەباس سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد. محەمەد عەباس ئاماژەی بەوە کرد، لەڕێگەی شەهیدانەوە یەکەم هەنگاوی شۆڕشی ١٩ ی تەمموزیان هاویشت، وە لەسەر ڕێگەی شەهیدان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

محەمەد عەباس تیشکی خستەسەر ئەوەی خاوەندارێتی لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، باجی ئازادی چەند سەخت بێ پاشەکشی ناکەن.

ئەندامی مەجلیسی سەربازی قامیشلۆ ڕەشۆ قامیشلۆ سەرنجی خستەسەر ئەوەی کە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە قۆناغێکی هەستیار تێپەڕ دەبێت. بەو پێیەش لە ئاستێکی بڵندا بەرخۆدانی گەلان هەیە گوتی: "لە ڕۆژانی داهاتوودا مزگینیمان بۆ گەلەکەمان هەیە".

ئەندامی بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ مهدییە هیلال باسی لەوەکرد شەهید مزگین کوردۆ یەکێک بوو لە هاوڕێ بوێر و ژیرەکانیان، بەڵینیدا درێژە بە هێلی شەهیدان بدات.

ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک جاسم ساڵەح رایگەیاند پێکهاتەی جیاواز لە هەرێمەکە دەژین، ئەوانەی دووڕوویی دەکەن و فیتنە دەنێنەوە، جێگەیان نابێتەوە.

وتەبێژی کۆنگرەی ستار ڕەیحان لۆقۆ ڕایگەیاند شەهیدان بۆ پاراستنی ناسنامە گەلان و ژیانێکی ئارام دژی هێزە داگیرکەرەکان بەرخۆدانیان کرد، گوتی: "١٢ ساڵە بۆ لەناوبردنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و شۆڕشی ژنان هێرش هەیە. بەڵێن بە شەهیدان دەدەین درێژە بە هێڵی تێکۆشانمان دەدەین".

ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

برای شەهید مەزڵوم قامیشلۆ، فەیسەڵ خەلیل و خاڵی شەهید هارون قامیشلۆ وەلید خەفۆ قسەیان کرد، جەختیان کردەوە ڕێگە نادەن دەوڵەتی تورک ئاژاوە لە هەرێمەکە بنێتەوە.

پاشان تەرمی شەهیدان بەخاک سپێردرا.