لە قامیشلۆ دژی گۆشەگیری ئیمراڵی ڕێپێوان ئەنجامدرا
لە قامیشلۆ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا.
لە قامیشلۆ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا.
لە قامیشلۆ بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەریی گەل بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. دانیشتووانی قامیشلۆ و عامودا و تربەسپی و تەل حەمیس و پیاوماقوڵانی عەشیرەتەکان و پیاوانی ئایینی بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەرزکرایەوە.
لەبەردەم ناوەندی چاند و هونەری محەمەد شێخۆ ڕێپێوانەکە بوو بە گردبوونەوە، وتەبێژی کۆنگرەی ستار ئیبتیسام حوسێن تیشکی خستەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و ڕایگەیاند دەوڵەتان دەیانەوێت پیلانی سەدەی خۆیان لە هەرێمەکە بەدی بهێنن، گوتی: "ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بەرامبەر سیاسەتی دەوڵەتانی سەرمایەداری وەستایەوە. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەرخۆدانێکی مەزن لە ئیمراڵی بەڕێوەدەبات".
ئەندامی دەسپێشخەریی گەل بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خەیاڵ خوێر گوتی: "هێزە هەژموونگەراکان ئێشکگری دەروونی و جەستەیی بەسەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەسەپێنن. هەڵوێستی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی بەرامبەر پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار دەکەین. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان زیندانی ئیمراڵی کردۆتە سەرچاوەی ڕووناکی و ئازادی".
گردبوونەوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.