لە قامیشلوو دوو ناوەندی چەکدارانی ڕژیمی شام کۆنتڕۆڵ کرا
لە قامیشلوو شەڕ کە بە هێرشی چەکدارانی شام دەستیپێکرد، بەردەوامە. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ٢ ناوەندی چەکدارانی دیفاع وەتەنییان کۆنتڕۆڵکرد.
لە قامیشلوو شەڕ کە بە هێرشی چەکدارانی شام دەستیپێکرد، بەردەوامە. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ٢ ناوەندی چەکدارانی دیفاع وەتەنییان کۆنتڕۆڵکرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هاوار شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕؤژهەڵاتی سووریا و چەتەکانی دیفاع وەتەنی سەربە ڕژێمی سوریا، لە دەوروبەری خوێندنگای عەباس عەلەوی و بن سینا لە ناوەندی و ڕۆژئاوای گەڕەکی تەی بەردەوامە.
ڕاگەیەنرا کە هێزەکانی ئاسایش لە کۆڵانی خەولە بێنت پێش ڕەوی دەکەن.
چەکدارانی حکومەتی شام لەڕۆژی ٢٠ی نیسانەوە لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ هێرشیان کردە سەر خالێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و لەئەنجامدا شەڕهاتە ئاراوە.
ک-ش