لە شەهبا گەنجان دژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان کرد
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتی ژنانی گەنجی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری بانگەوازیان کرد بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتی ژنانی گەنجی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری بانگەوازیان کرد بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
لە ڕێپێوانەکەدا گەنجانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بەشداربوون. ڕێپێوانەکە لە چوارڕیانی شارۆچکەی ئەحداسی شەهبا دەستی پێ کرد و بەرەو گوندی تەل قەرە کەوتەڕێ.
لەوێ ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ عابدین محەمەد سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و داوای کرد گەنجانی ئاستی تێکۆشان بەرزتر بکەنەوە بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
عابدین لەکۆتاییدا بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ شوێنکەوتنی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درێژەدان بە تێکۆشان تا ڕزگاکردنی عەفرین.