لە شێراوا بەهۆی تەقینەوەی مینێک ٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە ناوچەی شێراوای عەفرین دوو منداڵ کە برای یەکترین، کاتێک ئاژەڵەکانیان دەلەوەراند، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا گیانیان لەدەستدا.

راگەیەنرا، رووداوەکە رۆژی پێنجشەمە ١٢ی ئاب لە گوندی مەیاسی ناوچەی شێراوا روویداوە.

محەمەد محەمەدی ١٥ ساڵی لە ئەنجامی تەقینەوەی مینیەکدا گیانی لەدەستدابوو، بەڵام براکەی بەناوی عەلا محەمەد بە سەختی بریندار ببوو و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکەکاندابوو، بەڵام ئەمڕۆ هەینی ١٣ی ئاب لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ف.ق