لە سەرێکانی جموجووڵی سەربازی چەتەکان بەردەوامە
لە شاروچکەی سەریکانی کە داگیرکراوە بەهۆی شەڕی نێوان چەتەکانەوە دۆخێکی نائاسایی هەیە و دەست بە جموجووڵی سەربازی کراوە.
لە شاروچکەی سەریکانی کە داگیرکراوە بەهۆی شەڕی نێوان چەتەکانەوە دۆخێکی نائاسایی هەیە و دەست بە جموجووڵی سەربازی کراوە.
بەپێی سەرچاوەکانی ناو سەرێکانی، دوای رۆژێک لە شەڕی نێوان چەتەکانی سوڵتان موراد و چەتەکانی فرقەی ئەلهەمزە و ئەلشەرقیە، لە کۆڵان و گەڕەکانی سەرێکانی داگیکراو، دۆخێکی نائاسایی هەیە و ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان بڵاوەیان پێکراوە و ئامادەکاری شەڕ دەکرێت.
بەپێێ سەرچاوەکان، زانیاری هەیە کە چەتەکانی ئەلهەمزە و ئەلشەرقیە کە پشتگیر و هاوکاری لە میتی تورک وەردەگرن، هەوڵ دەدەن بە شەڕ چەتەکانی سوڵتان موراد لە سەرێکانی دەربکەن.
لە سەرێکانی لە ١٨ی مانگەوە لەنێوان چەتەکاندا شەڕ هەیە و ئەوەش بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەناو خەڵکی مەدەنی ئەگەری ئاوارەبوونی خەڵکە مەدەنیە هەیە.
ف.ق