لە سەرێکانی لە نێوان چەتەکانی دەوڵەتی تورک شەڕ ڕوویدا، ژمارەیەکی زۆرچەتە کوژران
لە شاری داگیرکراوی سەرێکانی لە نێوان چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕ ڕوویدا و ژمارەیەک لە چەتەکان کوژران و برینداربوون.
لە شاری داگیرکراوی سەرێکانی لە نێوان چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕ ڕوویدا و ژمارەیەک لە چەتەکان کوژران و برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە، لە شاری سەرێکانیی ڕۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەککانییەوە داگیرکراوە، شەڕ لەنێوان چەتەکان ڕوویداوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، شەوی ڕابردووش، شەڕ لەنێوان گروپە چەتەیەک بەناوی ‘سوڵتان موراد’ و گروپێکی چەتەی خەڵکی دێرەزۆر، لەناو شاری سەرێکانی ڕوویداوە، کە تێدا چەکی قورسیش بەکار هاتووە.
هەواڵەکە باس لەوەدەکات کە شەڕەکە لەسەر کاری قاچاخ ڕوویداوە و لە ئەنجامیدا ژمارەیەک لە هەردوولای چەتەکان کوژراون و برینداربوون، بەڵام ژمارەیان ڕوون نەبووەتەوە.
هاوار ئاشکراشیدەکات کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوبژیوانیی چەتەکانی نەکردووە و نەیتوانیوە دەستێوەردانی دۆخەکە بکات بۆ ئەوەی کە شەڕەکە ڕابگرێت، لە کاتێکدا گولـلە تۆپی شەڕەکە دەکەوتە ناو خاکی باکوری کوردستانەوە.
ک-ش