لە تەل کۆچەر ڕێپێوان لەدژی هێرشی داگیرکەری ئەنجامدرا

خەلکی تەل کۆچەر لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندەران لە خوێندنگای شەوافە لە باکوری رۆژئاوایی ناوچەکە دەستیان بە ڕێپێوانەکە کرد و بەرەو کۆڵانەکانی سەرەکی ناوچەکە روویشتن. لە خۆپیشاندانەکەدا دروشم لەدژی داگیرکەری تورک و پشتەوانانی داگیرکەری، وترایەوە.

خۆپیشاندەران لەبەردەمی شارەوانی گەلی ناوچەکە وەستان و مستەفا شبلی ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریا قسەی کرد و هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد. شبلی هەروەها دەستوەردانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە هەرێمەکە و هێرشی دژی دانیشتوان و فەرماندەکانی شەرمەزار کرد کە لەدژی داعش شەڕیان کردووە.

شبلی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەولەتی، دەزگا و ڕێکخستنە نێودەوڵەتیەکان کرد کە لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خاوەن هەڵویست بن و گۆڕەپانی ئاسمانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دابخەن.

مستەفا شبلی هەروەها تەئکیدی کردەوە کە ئەوان بەپێی رەگەزەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێری تێکۆشان بەرز دەکەنەوە.

خۆپیشاندان بە دروشمی 'دەرکردنی داگیرکەری لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا' کۆتایی هات.

ف.ق