لە تەل تەمر دوو شەڕڤان بریندار بوون
ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر رایگەیاند، لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا دوو شەڕڤانیان بریندار بووە.
ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر رایگەیاند، لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا دوو شەڕڤانیان بریندار بووە.
ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، دوێنێ لە ناوچەی تەل تەمر فڕؤکە بێفڕۆکەوانەکانی تورک هێرشیان ئەنجامداوە و هێرشەکە ٢٠ مەتر نزیک لە بارەگای سوپای رووسیا بووە. لە ئەنجامدا ٢ شەڕڤان بریندار بوون.
هەروەها لە هەمانکاتدا دەوڵەتی داگیرکەر گوندی تەل شەنانی سەر بە تەل تەمریشی تۆپباران کردووە.
ف.ق