لە تل تەمر هاووڵاتییەک شەهید بوو

لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر تل تەمر هاووڵاتییەک شەهید بوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی هێرشبەر گوندی تل جومعەی ئاسوریەکانی لە رۆژئاوای ناوچەی تل تەمر بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک شەهید بوو.

ناوی ئەو هاووڵاتییە شەهیدە رانەگەیەندراوە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەر لەم ساتانەدا گوندی وەحشیەی شەهبا بۆردومان دەکات.

هـ . ب