لە تەل تەمر پیلانگێڕی ١٥ شوبات شەرمەزارکرا

بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلیی کورد بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر لە تەل تەمر ڕێپێوانێک ئەنجامدرا و راگەیەنرا کە لەسەر هزر و فەلسەفەی ئۆجالان درێژە بە خەبات دەدەن.

بە دەهان گەنجی تەل تەمر لە حەسەلە لەبەردەم ناوەندی گەنجان کۆبونەوە، وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێریان بەرزکردەوە. لەوێ دەست بە ڕێپێوانەکەکرا و دروشمی شەرمەزارکردنی پیلانگێری لەدژی رێبەر ئۆجالان وترانەوە.

ڕێپێوانی گەنجان لەبەردەم ناوەندی گەنجان دەستیپێکرد و لە هەموو کۆلانەکانی شار گەڕان و دروشمیان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد وترانەوە و بانەگوازی ئازادی جەستەیی ئۆجالان کرا.

ڕێپێوانەکە لە چواڕیانی کارەبا راوەستا و لەوێ ئاگر هەڵکرا، دواتر ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری تەل تەمر قسەیان کر. پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا و باسی ئەوەکرا کە بۆ گەلی کورد هەموو گەلانی ژێردەستە پیلانگێڕی ڕۆژێکی ڕەشە.

ف.ق