لە تربەسپی هیرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرا
لە تربەسپی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری هیرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و خیانەتی بارزانیەکان شەرمەزار کرا.
لە تربەسپی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری هیرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و خیانەتی بارزانیەکان شەرمەزار کرا.
دەستپێشخەریی گەل دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و خیانەتی پەدەکە لە تربەسپی ڕێپێوانێکی شەرمەزار کردنی بەڕێوە برد. نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان و ڕێکخستنەکانی ژنان و بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
ڕێپێوانەکە لە بەردەم ئەنجومەنی تربەسپی دەستی پێکرد تا گۆڕەپانی ئازادی بەردەوام بوو.
لە چالاکییەدا پانکارتی"نا بۆ داگیرکاری"، "بمرێت خیانەتی پەدەکە"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"بەرز کرایەوە.
خالیە ئەیوپ بەناوی دەستپێشخەری گەلی تربەسپی قسەی کرد و سڵاوی لە بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چیا ئازادەکانی کوردستان کرد و وتی: "هەموومان لەگەڵ گەریلاکانمانداین و هەتا کۆتایی خاوەنداریی لە گەریلاکانمان دەکەین. گەریلاکانمان لە گۆڕپانەکانی بەرخۆدان، بەرخۆدانێکی گەورە و مێژوویی لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەڕێوە دەبەن."
هەروەها لە چالاکییەکەدا خیانەتی بنەماڵەی بارزانی شەرمەزار کرا.