لە عەین عیسا بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا
لە عەین عیسا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا.
لە عەین عیسا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا.
هاوڵاتیانی ناوچەی عەین عیسا و پەنابەرانی کانتۆنی گرێ سپی لەسەر داواکاری پەیەدە هاتنە مەیدانەکان و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان بەرزکرایەوە و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترا.
ڕێپیوانەکە تا فولکەی شەهید جودی بەردەوام بوو، لەوێ هاوسەرۆکی پەیەدەی کانتۆنی گرێ سپی سەبری نەبۆ قسەی کرد و وتی: "دەولەتی تورک بە دیڵکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان، تەمەنی شەڕ و ئالۆزی لە ناوچەکەدا زیاد دەکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش گەل باوەری بە فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان هەیە و بەو فکرە هەمیشە بۆ ئازادی و دیمۆکراسی لە بەرامبەر دوژمنان تێکۆشان دەکات".
نەبۆ سەرنجی خستەسەر هێڕشەکانی دەولەتی تورکی داگیرکەر و وتی: " دەولەتی تورک هەوڵ دەدات بە هێڕشەکانی بوون و ئیرادەی گەلەکەمان لەناو ببات، بەلام بەرخۆدانی مێژوویی تەڤگەری ئازادی، گەریلا و هێزەکانی پاراستنی گەلی ناوچەکە هێڕشەکانی دوژمنی پوچەڵ کردۆتەوە و بە دڵنیاییەوە کۆتایی بە فاشیزم دەهێندرێت".
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.