لە عەین عەیسا و تل تەمر ١٩ چەتە کوژران
لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا و تل تەمر بە گشتی ١٩ چەتە کوژران.
لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا و تل تەمر بە گشتی ١٩ چەتە کوژران.
ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر رایگەیاند، کە لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی ٢ هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندەکانی تل تەمر و زرگان لە کانتۆنی حەسەکە، ١٢ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون.
راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر بەم جۆرەیە:
"ئۆپراسیۆنی 'پتەوکردنی ئاسایش' لە رۆژی هەشتەمینیدا بەردەوامە، کە هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) تیادا بەدەم بانگەوازی خەڵکی ناوچەکەوە چوون. هاوکات لەگەڵ ئەو ئۆپراسیۆنە گرنگە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەوڵیاندا ئەو ئۆپراسیۆنە وەک شەڕێک لە نێوان کورد و عەرەب نیسان بدەن و بەو بیانووەوە ویستیان ئامانجەکانی ئۆپراسیۆنەکە بە گوێرەی پلانەکانی خۆیان بەکاربهێنن.
لە سەر ئەو بنەمایە دەوڵەتی تورکی داگیرەر بە شێوەیەکی رۆژانە لە دژی هەرێمەکان هێرش دەکات، گوندەکانی منبج دەکاتە ئامانج، هەروەها سەرلەبەیانی ٣ی ئەیلولیش چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی گوندی تەویل، تل ئەل تەویل و خەمسەی شارۆچکە تل تەمر هێرشیان ئەنجامدا. بەڵام شەڕڤانان بە شێوەیەکی گونجاو بەرپەرچیان دایەوە و شکستیان پێهێنان.
لەئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان زیاتر لە ١٠ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سزادران. هاوکات لە گەڵ ئەو هێرشانە، چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی گوندی بۆبی شارۆچکەی زرگانیان کرد. بەڵام شەڕڤانانمان بەرپەرچیان دانەوە و لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژران و ژمارەیەکی زۆریان برینداربوون. دوای شەڕەکە چەتەکان کشانەوە و هەڵاتن.
وەک بەرپەرچی ئەو چەتانەمان داوەتەوە و خاکی خۆمان پاراستووە، لە ئێستا بەدواشەوە بە یەکگرتوویی گەلەکەمان بەردەوام دەبین لە پاراستنی هەرێمەکە و شارەکانمان".
ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپیش سەبارەت بە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی سگێرۆی رۆژهەڵاتی عەین عیسا ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە: چەتەکانی دەوڵەتی تورک سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە کاتژمێر ٠٦:٢٥ هێرشیان کردە سەر گوندی سگیرۆی رۆژهەڵاتی عەین عیسا. هێزەکانمان بەرپەرچیان دانەوە و لەوێ پێنج چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران. هەروەها چەتەکانی دیکەش پاشەکشێیان کرد. دواتریش ئەو چەتانەی بە هانایانەوە دەهاتن لە لایەن هێزەکانمانە کرانە ئامانج و ٢ چەتە کوژران و ٧ی دیکەیان برینداربوون.
لە ئەنجامی ئەو بەرپەرچدانەوەیەی هێزەکانماندا بە گشتی ٧ چەتە کوژران و ٧ چەتە کوژران.
هـ . ب