لە ئەنجامی هێرشە داگیرکەرییەکاندا کانتۆنی فورات بێ ئاو و بێ کارەبا بووە

لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیر بۆ سەر بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاخ لە کۆبانێ و گوندەکانی دەورەبەری کارەبا و ئاو بڕاون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشەکانی خۆی بۆ سەر هەرێمەکە زیاتر کردووە. دوای هێرشەکەی سەر منبج، ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتگوزاری گەل بەکاردەهێندرێن کراونەتە ئامانج.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس و فڕۆکەی شەڕ هێرش دەکەنە سەر بەنداوی تشرین، لە ئەنجامدا بەنداوەکە زیانی زۆری بەرکەوتووە و بووە مایەی ئەوە لە کار بکەوێت و هەرێمەکە بێکارەبا و بێ ئاو بووە. بە هۆی پچڕانی کارەبای ئەو وێستگانەی ئاو بۆ کۆبانێ و دەوروبەری دابین دەکەن، لەکارکەوتوون. لە هەمان کاتدا بەهۆی هێرشەکانەوە هەڕێمەکە بێ کارەبا بووە.

بەڕێووەبەرایەتی ئاوی کانتۆنی فورات رایگەیاند، کە بەهۆی پچڕانی کارەباوە وێستگەی ئاو لە کارکەوتووە و رێژەی ئاوی فوراتیش زۆر کەمووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کانتۆنی فورات، دۆخی نائاساییان راگەیاندووە و هەموو کارمەندەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئاو بۆ کۆبانێ بەربدەنەوە.