لە ئۆپەراسیۆنی هێزە سەربازییەکانی مەنبەج ٥ چەتەی دەوڵەتی تورک برینداربوون

هێزەکانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج ڕایگەیاند کە ٨ ی شوبات لە گوندی ئەلمەحسەنلی داگیرکراو لە بەرامبەر خاڵێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورک ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا لانی کەم ٥ چەتە برینداربوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند، هێزەکانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج لە ٨ ی شوبات چالاکییەکیان ئەنجامداوە دژی خاڵێکی سەربازی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە گوندی ئەلمەحسنلی داگیرکراو.

هەروەها ڕایگەیاند لە چالاکییەکەدا ٥ چەتە برینداربوون. ڕەوشی ٣ چەتە سەختە. هەروەها خاڵەکە و چەکەکانی ناوی تێکشکێنراون.

ناوەندەکە ڕایگەیاند چالاکییەکە وەڵامێکە بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە هاوشان بەم هێرشانە، هێرشەکانی چەتەکانی داعشیش زیادیان کردووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕۆژانە لە بنکەکانی خۆیەوە لە جەرابلوسی داگیرکراو، بەرەکانی کانتۆنی مەنبەج تۆپباران دەکات.