لە ڕۆژئاوا چالاکییەکان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی بەردەوامە

لە چەند شارێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە چەند چالاکیەک شەرمەزارکرا.

پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە چەند چالاکیەک لە شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا.

کۆچەرات

کۆنگرەی ستار بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە گوندی ڤەرۆج کۆبوونەوەی گەلی ئەنجامدا.

بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری دێرک، بەنەفش عەبدۆ گوتی: "پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی هەموو جڤاکەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەنجامدرا. فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سەرانسەری جیهان بڵاوبۆتەوە. پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی جەستەیی وی، چالاکییەکانمان فراوانتر بکەین".

تەبقە

کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا لە گۆڕەپانی یەکێتی وەرزشی تەبقە ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی چارەسەری پرسی کورد و هەموو کێشە و ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە.

هەروەها بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و کارە نامرۆیی و نائەخلاقییەکانی بەرامبەر زیندانیانی سیاسی شەرمەزارکران.

دێرەزۆر

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا لە مەجلیسی گەلی شارۆچکەی ئەبو هەمام سیمینارێکی ڕێکخست.

بەڕێوەبەری کۆمیتەی ژنان، ئەنگیزەک دەمهات تیشکی خستەسەر گرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئامانجی گرتنەکەی، هەروەها بانگەوازی کرد بۆ یەکبوون دژی پیلانگێڕییەکان.

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەرخۆدانی وی لە ئیمراڵی پیشاندرا.