لەدژی بارەگاکانی داعش ٦ هێرشێ جیاواز ئەنجامدرا

فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا لەدژی چەتەکانی داعش لە دەشتاییەکانی رەقە هێرشی ئەنجامدا.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا لە دەشتاییەکانی رەسافەی باشوری پارێزگای رەقە، بارەگاکانی چەتەکانی داعشیان بۆردومان کرد. هەروەها درۆنەکانی روسیا لەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەگەڕێن بۆ ئەوەی زیانەکانی بۆردومانەکە ئاشکرا بکەن.

فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا دوێنێ نزیکەی ٦ جار بارەگاکانی چەتەکانی داعشیان لە دەشتاییەکان ئەسرەی سەر بە پارێزگای حەمایان بۆردومان کرد.

ف.ق