‘ له دژی داگیركاری هه‌موو شوێنێك ده‌كه‌ینه گۆڕه‌پانی به‌رخودان‘
له ناوچه‌ی چلاغای قامیشلۆ له به‌رامبه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری سازكرا.
له ناوچه‌ی چلاغای قامیشلۆ له به‌رامبه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری سازكرا.
له‌ناوچه‌ی چلئاغای كانتۆنی قامیشلۆ له دژی هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامدرا. رێپێوانه‌كه له چوارڕێیانی شه‌هید مه‌عسوم له ناوه‌ڕاستی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستیپێكرد و تا بازاڕی ناوه‌ندی به‌رده‌وامبوو. له رێپێوانهكهدا هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌رمه‌زار كران.
له گۆڕه‌پانی گه‌راج رێپێوانه‌كه گۆڕدرا بۆ گردبوونه‌وه، له‌وێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی چلاغا نزحه سه‌یفه‌دین هێرشه‌كانی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی شه‌رمه‌زار كرا و راگه‌یه‌نرا كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك مۆڵه‌ت و رێگه‌پێدانی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی وه‌رنه‌گرتبێت، نه‌یده‌توانی هێرش بكاته سه‌ر باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
له وتاره‌كاندا باس له‌وه‌كرا كه به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری هه‌موو شوێنێك ده‌كه‌نه گۆڕه‌پانی به‌رخودان.
گردبوونه‌وه به دروشمه‌كانی سڵاوكردن له به‌رخودانی قه‌سه‌ده كۆتاییهات.
هـ . ب