ئه‌مڕۆ به سه‌دان ئه‌ندامی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، دانیشتووانی هه‌رێمی فورات، له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی هێرشكردن له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و شه‌رمه‌زاركردنی بێده‌نگی رووسیا كه یه‌ك له ده‌وڵه‌تانی گه‌رنتیكاره، له‌به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ی هێزه‌كانی روسیا له ناوچه‌ی سرینی كۆبانێ خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌خۆپیاشندانه‌كه‌دا چالاكوانان به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی "بمرێت خیانه‌ت"، "تیرۆریست ئه‌ردۆغان"، "بكوژ ئه‌ردۆغان" توڕه‌ی و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان نیشاندا.
خۆپیاشنده‌ران وێنه‌كانی هه‌ر سێ ژنه پێشه‌نگه‌كان كه له ٢٢ی ته‌مموزی ٢٠٢٢ له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌هیدببوون، به‌رزكرده‌وه.
هه‌روه‌ها له‌وێ شاندێك كه له هاوسه‌رۆكی كانتۆنی كۆبانێ مسته‌فا ئیتۆ، هاوسه‌رۆكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له هه‌رێمی فورات محه‌مه‌د شاهین، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ئایشه ئه‌فه‌ندی و هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی هه‌رێم فورات فه‌وزیه عه‌بدی له‌سه‌ر ناوی خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ شاندی رووسه‌كان كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسانی روس وتیان كه ئه‌وان توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی گه‌ل له دژی داگیركردنی خاكی سوریا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك ده‌گه‌یه‌ننه به‌رپرسانی روسیا بۆ ئه‌وه‌ی راوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
خۆپیشاندانه‌كه دوای دیداره‌كه كۆتاییهات.
هـ . ب