له كڵێسای تل ته‌مر بۆ شه‌ڕڤانێكی ئاشوری مه‌راسیمی یادكردنه‌وه سازكرا
بۆ یادی شه‌هید ئازاد ئاشوری له كڵێسای مریه‌م عه‌زرای ناوچه‌ی تل ته‌مری كانتۆنی حه‌سه‌كه رێوره‌سمێك سازكرا.
بۆ یادی شه‌هید ئازاد ئاشوری له كڵێسای مریه‌م عه‌زرای ناوچه‌ی تل ته‌مری كانتۆنی حه‌سه‌كه رێوره‌سمێك سازكرا.
به‌ده‌یان ئاشوری به‌شدارییان له مه‌راسمه‌كه‌ی كڵێسه‌ی مه‌ریه‌م عهزرادا كرد.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ئاشور و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی تل ته‌مریش به‌شداری مهراسیمهكهبوون.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید كرا و هیواخوازرا كه گیانی شه‌هید له ئارامی و ئاشتیدا بێت.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (قه‌سه‌ده) رایگه‌یاندبوو، كه له ٣١ی ته‌مموزدا ٤ شه‌ڕڤانیان كه له نێویاندا شه‌هید قه‌یس بهارخۆ سلیڤا (ئازاد ئاشوری)یش هه‌بوو له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركدا شه‌هیدبوون.
شه‌ڕڤانی ئاشوری له رۆژانی رابردوو له گۆڕستانی شه‌هید خه‌بات دێرك به‌خاكسپێردرا.
هـ . ب