له تل ته‌مر به‌هۆی هێرشه داگیركارییه‌كانه‌وه ٧ كه‌س برینداربوون
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ رایگه‌یاند، كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی سه‌ر به‌و ده‌وڵه‌ته ٧ كه‌س برینداربوون.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ رایگه‌یاند، كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی سه‌ر به‌و ده‌وڵه‌ته ٧ كه‌س برینداربوون.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر تل ته‌مر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌مانه كراوه:
"سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی گونده‌كانی تل ته‌مریان به دژواری بۆدرومان كرد. له ئه‌نجامدا ٧ مه‌ده‌نی برینداربوون كه له ناویاندا منداڵ و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن هه‌یه. با ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بزانێت كه گه‌لی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به هیچ جۆرێك ئه‌و هێرشانه قه‌بوڵ ناكات".
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له هه‌رێمه‌كه وه‌رگیراون، ژماره‌ی برینداره‌كان گه‌یشتووه‌ته ٩ و دۆخی ٥ له برینداران دژواره.
له هێرشه‌كه‌دا ئه‌م كه‌سانه برینداربوون: له‌یلا عومه‌ر ساڵح (ته‌مه‌ن ٤ ساڵ)، جوری عومه‌ر ساڵح (ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ) ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌لمحه‌مه‌د (ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ)، عومه‌ر حسێن زیاب، نۆفا عه‌لاوی ئه عه‌لی (ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ)، حلوه عزۆ عه‌واد (ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵ)، نه‌عیم محه‌مه‌د وه‌زۆ (ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ) و نه‌وره‌س حه‌مید عه‌نته‌ر (ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ).
هـ . ب