له زرگانه‌وه تا قامیشلۆ گونده‌كانی سه‌ر سنور تۆپباران ده‌كرێن
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ رایگه‌یاند، كه سوپای توركی داگیركه‌ر له زرگانه‌وه تا قامیشلۆ له سه‌ر له به‌یانییه‌وه تۆپبارانی گونده‌كانی سه‌ر سنوور ده‌كات.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ رایگه‌یاند، كه سوپای توركی داگیركه‌ر له زرگانه‌وه تا قامیشلۆ له سه‌ر له به‌یانییه‌وه تۆپبارانی گونده‌كانی سه‌ر سنوور ده‌كات.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باكوری و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌م زانیارییانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه:
"ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٨ی ئاب سه‌رله‌به‌یانی سوپای توركی داگیركه‌ر ژماره‌یه‌ك گوندی سه‌ر سنوری تۆپباران كرد.
ئه‌و گوندانه‌ی تۆپباران كراون و ژماره‌ی ئه‌و تۆپانه‌ی به‌ریان كه‌وتووه به‌م جۆره‌یه: گوندی تل زیوانی ده‌وروبه‌ری قامیشلۆ (٢ تۆپی هاوه‌ن)، گوندی خانیكای سه‌ر به عامودێ (٣ تۆپ)، شارۆچكه‌ی زرگان (٣ تۆپ)، گوندی چه‌ته‌لێی سه‌ر به درباسیه (٣ تۆپ).
هـ . ب