له‌ماڵی سیخوڕێكی میت چه‌ك و ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا
یه‌كینه‌ی دژه‌تیرۆر له منبج ئه‌ندامێكی میتی ده‌ستبه‌سه‌ركرد. له ماڵی ئه‌و سیخوڕه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك، ماده‌ی هۆشبه‌ر، مین، ته‌قه‌مه‌نی و به‌ڵگه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
یه‌كینه‌ی دژه‌تیرۆر له منبج ئه‌ندامێكی میتی ده‌ستبه‌سه‌ركرد. له ماڵی ئه‌و سیخوڕه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك، ماده‌ی هۆشبه‌ر، مین، ته‌قه‌مه‌نی و به‌ڵگه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
یه‌كینه‌كانی دژه تیرۆر (ی.ئا.ت)ی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج رایاگه‌یاند، كه له منبج سیخوڕێكی میتی تورك ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ی.ئا.ت به‌م جۆره‌یه:
"له‌چوارچێوه‌ی خه‌باتی یه‌كینه‌ی دژه تیرۆری ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبجدا، له ئه‌نجامی چاودێری جموجۆڵی گوماناوی بۆ ماوه‌ی زۆر و كاتێك كه ئێمه ئه‌ركی چاودێری كردنمان له ٠٣.٠١.٢٠٢٢ ئه‌نجامدا، ئێمه كه‌سێكمان به ناوی خالید محه‌مه‌د سه‌لامه (ئه‌بو عوده‌ی) ده‌ستگیركرد. ئه‌بوعوده‌ی له خان شێخانی ئیدلب له ساڵی ١٩٧٧ له‌دایكبووه. دوای چاودێریكردنی ماڵه‌كه‌ی و جموجۆڵه‌كانی له نزیكه‌وه ئاشكرابوو كه ئه‌و سیخوڕێكی میتی توركه.
به كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و زانیاری ئاشكرابوو ئه‌بو عوده‌ی دیمه‌نی دانانی مینێكی كه پێشتر چێنرابوو گرتووه و بۆ میتی توركی ناردووه. جیاله‌وه‌ش مینێكی تری چاندووه و بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی له ماڵه‌كه‌یدا شاردوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌لای ئه‌و دیمه‌نی ڤیدیۆیی ماڵی جێگری سكرتێری گشتیی پارتی سوریای پێشه‌ڕۆژ ئه‌بوعه‌راج بینرا. ئامانجی ئه‌وه بوو ماڵه‌كه‌كه بته‌قێنێته‌وه. له‌كاتی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو هاوژینه‌كانی به ناوه‌كانی ئه‌مه‌ل نه‌عیمه و نه‌خه‌م سبحی كه شایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و چه‌ندین كه‌سن كه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ میتی تورك قسه‌یان ده‌كرد، هه‌ردووكیان دانیان به‌وه‌دانا كه له نێوان ئه‌و و زۆر كه‌س په‌یوه‌ندی هه‌بووه و له لایه‌ن میتی توركه‌وه ئه‌ركدار كرابوون. په‌یوه‌ست به لێپرسینه و دانپێدانانی هه‌ر دوو هاوژینه‌كانی هه‌ندێك ئه‌نجام به‌ده‌ستخران.
ئه‌بوعوده‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێك به ناوی (ئه‌بو ئیبراهیم عه‌زاز)دا، له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری ده‌وڵه‌تی توركدا له په‌یوه‌ندیدابوو. ئه‌بو ئیبراهیم عه‌زاز مینێكی بۆ ئه‌بو عوده‌ی نارد بۆ ئه‌وه‌ی جێگری سكرتێری گشتیی پارتی سوریای پێشه‌ڕۆژ ئه‌بو عه‌راج له منبج تیرۆر بكه‌ن. ئه‌بو عوده‌ی ڤیدیۆی ماڵی ئه‌بوعه‌راج له منبجی تۆمار كرد و بۆ ئه‌بو ئیبراهیمی نارد كه كار بۆ هه‌واڵگری ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات. كاتێك كه ئه‌بوئیبراهیم مینه‌كه‌ی بۆ ئه‌بو عوده‌ی نارد، ئه‌بو عوده‌ی مینه‌كه‌ی له ماڵی خۆیدا شارده‌وه.له رێگه‌ی چاودێرییه‌كانی یه‌كینه‌ی دژه تیرۆره‌وه ئه‌بوعوده‌ی ده‌ستگیركرا. دوای چه‌ند رۆژ ئه‌بو ئیبراهیم زانی و په‌یوه‌ندی به هاوژینی ئه‌بو عوده‌یه‌وه كرد. ناوی هاوژینه‌كه‌ی ئه‌مه‌ل نه‌عمه‌یه. داوای لێ‌كرد مینه‌كه بداته كه‌سێك كه له لایه‌ن ئه‌وه‌وه نێردراوه و ئه‌و خۆی ده‌ناسێنێت. هاوژینی ئه‌بو عوده‌ی مینه‌كه‌ی راده‌ستی ئه‌و كه‌سه كرد. دوای ماوه‌یه‌ك یه‌كینه‌یه‌كی دژه تیرۆر له منبج هاوژینی ئه‌بو عوده‌ی گرت و ئه‌ویش دانپێدانانی كرد.
ده‌رباره‌ی هاوژینی دووه‌میه‌وه نه‌خه‌م سبحی ئه‌سوس كه خه‌ڵكی ئیدلبه، دانی پێدانا و جه‌ختی له‌سه‌ر وته‌كانی ئه‌مه‌ل له باره‌ی رووداوه‌كان و ئه‌وه‌ی چۆن مینه‌كه گه‌یشتوه‌ته ماڵی ئه‌وان له رێگه‌ی هاوژینه‌كه‌یه‌وه كرده‌وه و به‌م جۆره دووا: به‌ر له‌وه‌ی بچینه ماڵه تازه‌كه‌مان. من چوومه هه‌وره‌بانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی پێویستمن بیانبه‌م. ئه‌بوعوده‌ی هه‌ندێك شتی له هه‌وره‌بانه‌كه‌دا شاردبوه‌وه كه ئێمه‌ش نه‌مانزانیبوو. به‌ڵام ئه‌و هۆشداری پێداین كه له‌وانه نزیك نه‌بینه‌وه و ده‌ستیان لێنه‌ده‌ین. كاتێك ئه‌مه‌ل ویستی هه‌وره‌بانه‌كه خاوێن بكاته‌وه باوكی عوده‌ی ئاگاداری كرده‌وه كه له‌و شتانه نزیك نه‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌وه‌وه هه‌یه. دوای ئه‌وه‌ی چووینه ماڵێكی نوێ هه‌موو كه‌لوپه‌له كۆنه‌كانی ماڵه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ خۆمان برد وێڕای ئه‌و شتانه‌ی له هه‌وره‌بانه‌كه بوون. جیا له‌وه من و ئه‌مه‌ل نه‌مانده‌زانی كه مینه و ئێمه لێی نزیك نه‌بووینه‌وه.
هه‌روه‌ها نه‌خه‌م له ناو دانپێدانانه‌كانیدا ئه‌مانه‌ی وت: كاتێك ئه‌بوئیبراهیم له‌گه‌ڵ ئه‌بوعوده‌ی له رێگه‌ی ڤیدیۆچاته‌وه قسه‌ی كرد و داوای كلیلی هه‌وره‌بانه‌كه‌ی له من كرد. دوای ماوه‌یه‌ك وێنه‌ی مینه‌كه‌ی گرت و هاته خواره‌وه. ئێمه نه‌مانده‌زانی كه چ شتێك له ئه‌بوعوده‌ی و ئه‌بو ئیبراهیمدا رووده‌دات. دوای گیرانی ئه‌بوعوده‌ی ئه‌بوئیبراهیم په‌یوه‌ندی به ئه‌مه‌له‌وه كرد و وتی ئه‌و هه‌ندێك كه‌س له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی مینه‌كه‌ی راده‌ست بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی باسی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه بكات. له باره‌ی گیرانی ئه‌بوعوده‌یشه‌وه كه‌سێك به ناوی مه‌حمود قه‌برجی قسه‌ی له‌گه‌ڵ من كرد، من له باره‌ی هۆكاری گرتنه‌كه‌یه‌وه پرسیارم كرد، ئه‌و كاته وتی، گیراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مین له ماڵه‌كه‌ماندا هه‌یه.
هه‌روه‌ها له ماڵه‌كه‌یدا بڕێك چه‌ك و مادده‌ی هۆشبه‌ر دۆزرانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا:
كڵاشینكۆف ٢، بی كه‌ی سی ١، مه‌خزه‌نی كڵاشینكۆف ٨، ئار پی جی ٢، حه‌شوه‌ی ئار پی جی ٢، گوله ئارپی جی ٣، كڵاشینكۆفی بێده‌نگ ١، ره‌ختی چه‌كی كڵاشینكۆف ٢، زنجیری بی كه‌ی سی ٣، مینی زه‌مینی ١، ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری ئێچ-پۆز سێ گرام.
یه‌كینه‌ی دژه تیرۆر له پێناو پاراستنی وڵات و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هه‌وڵدانێكی ئارامی و ئاسایشی شاری منبج تێده‌كۆشێت".
هـ . ب