مانگرتن لە خواردن لە عامودا: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان
لە عامودا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد.
لە عامودا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد.
چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامن. لە کانتۆنی جەزیرە چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زینداکانی دەوڵەتی تورک لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامن.
پاش دێرک و گەکی لەگی و قامیشلۆ و تەل حەمیس، دەسپێشخەریی گەلی جەزیرە خێمەی چالاکی مانگرتن لە خواردنی لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد لە ناوچەی عامودا دانا. چالاکییەکە ٢ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. لە خێمەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرا. نوێنەری پارت و دامەزراوە و ڕێکخراوەکان و دانیشتووان بەشداری چالاکییەکە بوون.
هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی عامودا، زێوەر عەلی، گوتی: "بەشداریتان، نیشانەی پەیوەستبوونتانە بە ڕێبەرێتییەوە".
هەروەها ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەڕێی فەلسەفەکەیەوە بۆ تەواوی گەلان تێکۆشا، بۆیە بانگەوازی بۆ مەزنکردنی تێکۆشان کرد.
هاوڵاتییەک بە ناوی، محەمەد عەدۆلێ، هەڵبەستێکی دەربارەی تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندەوە.
پاشان ئەندامی یەکێتی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی جەزیرە، ئارشەک بەراڤی، گوتی: "تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، پێویستە دڵسۆزبین بۆ تێکۆشانی وی، فیکری وی لە جڤاکدا بڵاوبکەینەوە تاوەکو ئاشتی لە جیهان بەدی بێت".