مه‌سه‌ده: حكومه‌تی دیمه‌شق تیرۆریستان ده‌پارێزێت
مه‌سه‌ده ئه‌و راگه‌یه‌نراوانه‌ی حكومه‌تی سوریای شه‌رمه‌زار كرد كه تیایاندا تیرۆرستان ده‌پارێزت و بانگه‌وازی ئاراسته‌ی گه‌لان و رای گشتیی كرد.
مه‌سه‌ده ئه‌و راگه‌یه‌نراوانه‌ی حكومه‌تی سوریای شه‌رمه‌زار كرد كه تیایاندا تیرۆرستان ده‌پارێزت و بانگه‌وازی ئاراسته‌ی گه‌لان و رای گشتیی كرد.
ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتیك (مه‌سه‌ده) ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له‌وه‌كرد ده‌وڵه‌تی تورك له رێگه‌ی هێرشه‌كانه‌وه له دژی هه‌رێمه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا هه‌وڵ ده‌دات سه‌رنجی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (قه‌سه‌ده) له هێرشه‌كانی پشته‌وه دووربخاته‌وه و رێگه بۆ هه‌ڵاتنی به‌كۆمه‌ڵی چه‌ته‌كانی داعش له گرتووخانه‌ی سه‌ناعه‌ی حه‌سه‌كه بكاته، وه‌ك ئه‌وه‌ی له گرتووخانه‌ی ئه‌بوغرێبی عێراق روویدا.
مه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه راگرتنی چه‌ته‌كانی داعش له گرتووخانه‌ی غوێراندا ئاسان نییه و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانیش ناتوانن ئه‌وه بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خۆیان خسته لایه‌ك و ئه‌و ئه‌ركه‌یان خسته سه‌ر شانی قه‌سه‌ده.
مه‌سه‌ده ده‌ستنیشانی كرد كه زۆر ده‌وڵه‌ت له‌وانه ده‌وڵه‌تی تورك كۆتاییان به پشتگیری كردن له داعش نه‌هێناوه، ئه‌وانیان چه‌كدار كردووه و له هه‌رێمه داگیركراوه‌كاندا بڵاویان كردوونه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: "كردنه ئامانجی گرتوخانه‌كه، له شاری سه‌رێكانی و گرێ سپی به هاوكاری ئه‌و گروپانه‌ی له سنوره‌كانی عێراقه‌وه هاتوون، پلانی بۆداڕێژراوه. ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داعش ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنتڕۆڵ كردووه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت كه گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن تێیدا باڵاده‌ستن".
ده‌وڵه‌تی تورك له رێگه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌ین عیساوه ده‌یه‌وێت رێگه بۆ هه‌ڵاتنی به‌كۆمه‌ڵ خۆش بكات
مه‌سه‌ده هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه وێڕرای ئه‌وه‌ی كه قه‌سه‌ده له دژی چه‌ته هه‌ڵاتووه‌كانی داعش به سه‌ختی له‌شه‌ڕدایه، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر گونده‌كانی عه‌ین عیسا تۆپباران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كانی گرتووخانه‌ی سه‌ناعه به‌لارێدا ببات و قه‌سه‌ده‌ی پێوه سه‌رقاڵ بكات. به‌و ئامانجه كه رێگه له‌به‌رده‌م هه‌ڵاتنی به كۆمه‌ڵی چه‌ته‌كان بكاته‌وه ئه‌و كاره ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له گرتووخانه‌ی ئه‌بوغرێب له عێراق روویدا.
دوور نییه له حكومه‌تی دیمه‌ش كه تیرۆرستان بپارێزێت‘
مه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه زۆر لایه‌ن وه‌ك حكومه‌تی دیمه‌شق و ئۆپۆزسیۆنی سوریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن رووداوه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاربهێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و رووداوانه‌ی له حه‌سه‌كه رووده‌ده‌ن به تاوانی شه‌ڕ دژی مرۆڤایه‌تی ناودێر ده‌كه‌ن و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: " ئه‌و پێناسهكردنه پڕ به‌پێستی ئه‌وانه و بۆ ئه‌وان ده‌گونجێت. حكومه‌تی دیمه‌شق زیاتر له نیو ملیۆن سوری به موشه‌ك و به‌رمیلی ته‌قه‌مه‌نی و له گرتووخانه‌كان كوشتووه. زیاتر له 10 ملیۆن سوری له زێدی خۆیان كۆچبه‌ر كردووه. ئێستاش باس له گه‌لی یه‌كگرتوو ده‌كات. دوور نییه له حكومه‌تی دیمه‌ش كه تیرۆرستان بپارێزێت و دڕندانه ترین تاوان له دژی منداڵان و مه‌ده‌نیه‌كان پێكده‌هێنن و ئێستاش منداڵان وه‌ك قه‌ڵغان له گرتووخانه‌ی غوێران به‌كارده‌هێنن".
پێویسته كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌كی جددیتر مامه‌ڵه له‌گه‌ل دۆسیه‌ی تیرۆردا بكات‘
مه‌سه‌ده رایگه‌یاند، رووداوه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه هێشتا مه‌ترسییه‌كانی داعش كۆتاییان پێنه‌هاتووه. به‌ڵام مه‌ترسییه‌كانی تادێت زیاتر ده‌بێت و له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به هاوكاری نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و ئه‌و بانگه‌وازه‌ی راگه‌یاند، " پێویسته پێویسته هه‌رێمه له سزاكان ریزپه‌ڕ و ههلاوێردی بۆ بكرێت و له بواری ئابورییه‌وه پشتگیری لێبكرێت، ژێرخانه‌كانی ببوژێنه‌وه و هه‌لی كار بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی بڕه‌خسێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له هزری توندڕه‌وی دووربكه‌ونه‌وه. پێویسته كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌كی جددی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی تیرۆردا بكات، دادگاییان بكات و سه‌رله‌نوێ په‌روه‌رده‌یان بكاته‌وه".
هه‌روه‌ها مه‌سه‌ده بانگه‌وازی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد كه هه‌وڵ بدات كۆتایی به گه‌مارۆ له‌سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بهێنێت، ده‌روازه سنوورییه فه‌رمییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كه بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاریكاری مرۆیی بگه‌نه ناوچه‌كه.
شان به شانی قه‌سه‌ده و ئه‌منییه قارهمانهكهوه بوه‌ستن
هه‌وره‌ها بانگه‌وازی ئاراسته‌ی ناتۆ، روسیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له دژی سنوره‌كانی سوریا و تۆپباران له سه‌ر ناوچه‌كه رابگرن و باسی له‌وه‌كرد، "پێویسته كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی پشتگیری هه‌رێمه‌كه بكات بۆ ئه‌وه‌ی گروپه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه داگیركراوه‌كان ده‌ربكات. ئێمه بانگه‌واز له گه‌لی سوریای ئازادیخواز ده‌كه‌ین كه خۆڕاگری بكه‌ن. شان به شانی قه‌سه‌ده و هێزه ئه‌منییه قاره‌مانه‌كانه‌وه بوه‌ستن".
هـ . ب