مەراسیمی جەماوەری بۆ شەهیدی یەپەگە ئەنجامدرا
بۆ شەڕڤانی یەپەگە مازن ئەل شەگە مازن ئەلشێخ کە لە ڕوداوێکدا لە دێرەزور شەهید ببوو. لە دێرک مەراسیمێکی جەماوەری ڕێکخرا.
بۆ شەڕڤانی یەپەگە مازن ئەل شەگە مازن ئەلشێخ کە لە ڕوداوێکدا لە دێرەزور شەهید ببوو. لە دێرک مەراسیمێکی جەماوەری ڕێکخرا.
بە سەدان لە دانیشتوانی ناوچەی دێرک، هەرێمەکانی کۆچەرات و بەراڤ لە گۆڕستانی شەهید خەبات، ماڵئاواییان لە تەرمی شەڕڤانی یەپەگە شەهید مازن شێخ کرد. کە لە ٢٩ی کانوونی دووەم شەهید ببوو.
لە مەراسیمی ماڵائاویکردنەکەدا، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی دێرک مەلیحە عەبدوڵا قسەیکرد و وتی: "شەهیدان بۆ ئازادی و دادپەروەری خەباتیکرد، گەلی ئێمە ئێستا لەسەر ئەو ڕێگایە".
دواتر فەرماندەی لقی شاری دێرکی قەسەدە محێدین خێرکی بەڵینیدا ڕێگەیی شەهید مازن تەواوبکەن و وتی: "هێرشی سەر هەرێمەکانمان، سوربوونی ئێمە لەسەر خەبات و تۆڵەکردنەوە زیاتر دەکات".
دواتر ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا. دواتر گەل تەرمی شەهیدیان بەخاک سپارد.