مەسەدە: دەوڵەتی تورک هەموو رۆژێک لە عەفرین تاوان ئەنجام دەدات
مەسەدە لە دژی داگیرکەری لە عەفرین راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لەوەکردووە کە دەوڵەتی تورک هەموو رۆژێک تاوانەکانی رفاندن، کوشتن، دەستدرێژی و تاڵان ئەنجام دەدات.
مەسەدە لە دژی داگیرکەری لە عەفرین راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لەوەکردووە کە دەوڵەتی تورک هەموو رۆژێک تاوانەکانی رفاندن، کوشتن، دەستدرێژی و تاڵان ئەنجام دەدات.
ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) لە پێنجەم ساڵیادی دەستپێکردنی داگیرکەری بۆ سەر عەفرین راگەیەندراوی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"ئەمڕۆ ٥ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین و دەوروبەری تێپەڕبوو. ئامانجی ئەو هێرشانە لەناوبردنی پرۆژەی خۆبەڕێوەبەرییە.
لە کاتی داگیرکردنی عەفرینەوە ناوچەکە لە هەموو روویەکەوە لە دۆخێکی کارەساتباردایە. هەموو رۆژێک لە شار و گوندەکانی شەڕی گروپەکان هەیە و بە شێوەیەکی ئاشکرا لەرادەبەدەر تاوان لە دژی دانیشتوانە رەسەنەکەی ئەنجام دەدرێت.
لە شارەکە رۆژانە دۆخی رفاندن، تاوانەکانی کوشتن، دەستبەسەرکردنی ماڵ و موڵک و تاڵانکردنی ماڵەکان هەیە. لەوە زیاتر دانیشتوانی رەسەن لە زیندانەکاندا بە بێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان کردبێت ئەشکەنجە دەدرێن. هەموو ئەوانە لە سیاسەتی بەتورککردنی عەفرین و هەموو هەرێمە داگیرکراوەکانی باکوری سوریا زیاد دەکرێن. دەوڵەتی تورک زمانی تورکی، پارەی خۆی دەسەپێنێت، ناوی شەقام، گۆڕەپانەکان و خوێندنگەکانی گۆڕیوە.
لەهەمان کاتدا لە شەهباش هەزاران دانیشتووی خەڵکی عەفرین لە کەمپەکاندا لە هەلومەرجی دژواردا دەژین.
داوا لە هێزە نێونەتەوەییەکان دەکەین کە لێپرسینەوەیەکی سەربەخۆیانە لە تاوان و کردەوە رۆژانەکانی رژێمی تورک ئەنجام بدەن.
داوا لە سەرجەم هێزە دیموکراتیکەکان لە سووریا دەکەین کە بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکردنی عەفرین و هەرێمەکانی دیکەی سوریا هاریکار بن، گروپە سەلەفیەکان، جیهادییەکان و چەتەکان دەربکەن و دادگاییان بکەن و دەوڵەتی تورک وەک دەوڵەتێکی داگیرکەر رابگەیەنن".
هـ . ب