مەسەدە: پێویستە گەل بەرامبەر پیلانگێڕییەکان هۆشیاربن
مەجلیسی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) هێرشی سەر ئەکادیمیای پەروەردەی قەسەدەی شەرمەزار کرد و گوتی: "پێویستە گەلەکەمان لە هەرێمەکە هۆشیاربن بەرامبەر پیلانگێڕییەکان".
مەجلیسی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) هێرشی سەر ئەکادیمیای پەروەردەی قەسەدەی شەرمەزار کرد و گوتی: "پێویستە گەلەکەمان لە هەرێمەکە هۆشیاربن بەرامبەر پیلانگێڕییەکان".
مەسەدە دەربارەی هێرشەکەی سەر ئەکادیمیای پەروەردەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە. مەسەدە هێرشەکەی شەرمەزار کرد و بانگەوازی کرد، پێویستە بەرامبەر پیلانگێڕییەکان هۆشیاربن.
مەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: "سەرچاوەی هێرشەکە، هەمان سەرچاوەیە کە لە ئەیلولی ٢٠٢٣ لە هەرێمەکە پشێویی نایەوە. لەسایەی ئاقڵمەندانی دێرەزۆرەوە ئەم هەوڵە پووچەڵکرایەوە".
مەسەدە بانگەوازی لە دانیشتوانی دێرەزۆر کرد هۆشیاربن بەرامبەر پیلانەکان و گوتی: "بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین هۆشیار بن چونکە دوژمنانی ئازادی و دیموکراسی هەوڵی نانەوەی پشێویی لە دێرەزۆر دەدەن، پێویستە گەلەکەمان بەرپرسیارێتی نیشتیمانی خۆیان جێبەجێ بکەن و بەشێوەیەکی جدی بەرامبەر هەوڵەکان بوەستنەوە. بەرخۆدانی دێرەزۆر بەرامبەر ئەم پیلانگێڕییانە، دەبێتە ڕێڕەوێک بۆ گواستنەوەی پرۆژەی دیموکراتیک بۆ هەرێمەکانی تر کە بەرامبەر زۆرداری و ستەم وەستاون".