میراتی نازم و جیهان

نازم و جیهان میراتێکیان بۆ مرۆڤایەتی بەجێهێشت. فێریان کردین بەبێ تێکۆشان بۆ حەقیقەت، بڵاوکردەنەوەی ڕاستیەکان بە بوێری مانای چیە؟ ئێستا لەم ڕستانەی لەدوای خۆیان بەجێیان هێشتووە بەبیریان دێنینەوە.

لە پشت هەر پێنوسێکەوە دڵێک لێدەدات؛ لە پشت هەر ڕستەیەکەوە بوێریەک شاراوەتەوە. هەندێک جار ئەم بوێرییە ئەوەندە گەورەیە کە تەمەنێکی مرۆڤ بەشی ناکات. ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین نەک هەر بۆ هەواڵەکانیان بەدوای ئاشتی دەگەڕان؛ لە هەمان کاتدا شاراوەکانیان ئاشکرا دەکرد.

من لە هەرێمە جیاوازەکاندا نازمم ناسی، لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لە هەواڵێک لەسەر پرسە پەیوەندیدارەکان یەکترمان ناسی. پاشان جار جار دەرفەتمان بۆ دەڕەخسا کە پێکەوە کار بکەین. دەرفەتێکمان بۆ دەڕەخسا کە پێکەوە بەدواداچوون لەسەر بۆنە کۆمەڵایەتییەکان بکەین.

نازم بەشی سینەمای خوێندبوو و هەروەها ڕۆژنامەنووسی بەو باوەڕەی ئەوەی، کە دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ سینەماگەری خوێندبوو. دەیویست کۆمەڵکوژی و ئازارەکانی گەلە ستەملێکراوەکەی و بەرخۆدانیان بە شێوەیەکی قووڵتر لە ڕێگەی سینەماوە نیشان بدات. بەم تێگەیشتنەوە هەواڵەکانی ئامادە دەکرد و لە ماوەیەکی کورتدا مۆرکی خۆی لەسەر هەواڵە گرنگەکان دانا. ئەمەش وایکرد لە ڕوانگەیەکی ترەوە سەیری بکات، ئەو پرسیارانەی کە دەیکرد پرسیاری ڕۆژنامەوانی کلاسیک نەبوون.

فەلسەفەی 'من پێش ئەوەی ڕۆژنامەنووس بم، شۆڕشگێڕم' لە کەسایەتی نازمدا بوونی هەبووە. هەر بۆیە بەبێ ترس دەچووە ناو ڕووداوەکان، هێز و متمانەی بە دەوروبەرەکەی بەخشی. کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر کۆبانێ هەمان هەڵوێستی نیشان دا. لە کاتی بەرخۆدانی سلۆپی و جزیردا لە باکوور هەمان هەڵویستی نیشاندا. هەڵوێستی ئەو هەمان هەڵوێست بوو کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شنگاڵ. هەروەها لە کاتی ئازادکردنی ڕەقە و تەبقە هەمان هەڵوێستی نیشان دا. لە کاتی هێرشە داگیرکەرەکانی سەر عەفرین و سەرێکانی و گیرێ سپی و لە دوایین هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر منبج بە هەمان هەڵوێستەوە ڕۆڵی نواند.

بۆ ئەوەی ڕاستیەکان ڕوون بکاتەوە، بەبێ ترس لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ هەموو ڕووداوەکان کرد. نازم لەبەرامبەر هاوڕێ و دەوروبەر و کۆمەڵگادا زۆر کەسێکی دڵنزم بوو. بە قەڵەمەکەی گەڕانی بەدوای حەقیقەتی بۆ گەلەکەی دەست پێکرد. تەنیا پەیامنێر نەبوو، بەڵکو سینەماکاریش بوو، ویژدانی کۆمەڵگا بوو. ڕستەکانی، وێنەکانی لە دژی نادادپەروەری بوون. هەر وشەیەکی هاوارێک بوو دژی بێدەنگی. ناوی وەک ئاوازێک بوو بۆ گەڕان بەدوای دادپەروەریدا بەو شێوەیە دێتەوە بیری مرۆڤ.

جیهان

بەڵێ، جیهانی بیلگین؛ ئایا ناو و پێنووسی مرۆڤێک لەگەڵی دێتەوە؟ جیهان دەیویست هەموو شتێک بزانێت، ئەوەی فێری ببوو بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگاکەی بەکاری بهێنێت. ئەوانەی بۆ یەکەمجار چاویان پێی کەوت و ناسییان، هەستیان بە هەڵوێستی گەرمی دەکرد وەک ئەوەی بەساڵانە بیانناسن وەهابوو. ئەو هەمیشە دەنگی بێدەنگەکان بوو، چاوی نابیناکان بوو. ئەو دەنگی خۆت بەلاوەنا بوو بە چیرۆکی کەسانی دیکە. لە پێنووسەکەیدا ئازایەتی وەک ڕۆحێکی شۆڕشگێڕانە بوو.

جیهان نەتەنیا ڕۆژنامەنووسێک بوو، بەڵکوو دڵێکی میهرەبانیشی هەبوو کە لێهاتووییە شاراوەکانی ژیان پیشان دەدا. ئێستا لە کوێ بێدەنگی هەبوو، وەک ئەوە وابوو پێنووسەکان بێدەنگ بن، بەڵام تەنانەت لە بێدەنگییشدا بوو بە دەنگی بێدەنگی. نازم و جیهان بوون بە ئەستێرە و بوون بە دوو ڕووناکی لە ئاسمانی گەلەکەیاندا و تاریکیان ڕووناک کردەوە. نەک هەر بۆ هاوپێشەکانیان، بەڵکوو بۆ هەموو مرۆڤایەتی میراتێکیان بەجێهێشت. ئەوان فێریان کردین بەبێ تێکۆشان بەدوای حەقیقەتدا و بڵاو کردنەوەی ڕاستیەکان بە بوێری واتای چییە؟ ئێستا بەم ڕستانەوە بەبیر دەهێنرێنەوە. ئێستا لە ناو ئێمەدا نیین، بەڵام پێنوسەکانی نازم و جیهان بۆ هەمیشە بەردەوامن لە نووسین. چونکە ڕۆژنامەنووسانی شۆڕشگێڕ لەناو ڕووناکی حەقیقەتدا دەژین و ئەو ڕووناکییە قەد نامرێت و یادیان بۆ هەمیشە لە دڵماندا دەمێنێت و ئەرکی ئێمەیە یادەوەرییەکانیان بە بیر بێنینەوە."