میت ٦ کەسی ڕفاند

لە عەفرینی داگیرکراو، ٦ کەس لەلایەن دەزگایی هەواڵگری تورکەوە (میت) ڕفێندراون.

دوابەداوی دۆڕاندنی هەڵبژاردەی تورک لە بەرامبەر هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە پاڵەوانێتی تۆپیی پێی ئەوروپا، لە شاری عەفرینی داگیرکراو هاوڵاتیان خۆشی و شادی خۆیان دەربڕی.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئانها، دوابەداوی یارییەکە میتی دەوڵەتی تورک هەڵدەکوتنە سەر کافییەکی شاری عەفرین کە هاوڵاتیان خۆشی و شادی خۆیانی تێدا دەربڕن بە هۆی دۆڕاندنی هەڵبژاردەی تورک، ٤ کەس دەڕفێنن.

هەروەها ٢ هاوڵاتی دیکە بە هۆکاری بڵاوکردنەوەی شادی دەربڕین لەبەر دۆڕاندی هەڵبژاردەی تورک، لە پێگەی دیجیتاڵی فەیسبووکەوە، لەلایەن میتەوە دەڕفێنرێن.