میتی تورک لە عەفرین ٢٠ هاوڵاتی مەدەنی رفاند

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین – سوریا رایگەیاند، هەواڵگری تورک لە عەفرین ٢٠ هاوڵاتی مەدەنی رفاندووە و ناوی سێ کەسی لە رفێنراوەکان ئاشکرا کرد.

بەپێی راگەیەنراوەکە، بە فەرمانی میتی تورک لە عەفرینی داگیرکراو، بە دەیان خەڵکی مەدەنی رفێنراون.

چەتەکانی گروپی تیرۆریستی ئەلهەمزە کە بە فەرمانی دەوڵەتی تورک دەجوڵێنەوە، لە گوندی خولالکا ٢٠ هاوڵاتی مەدەنیان رفاندووە.

چەتەکان هاوڵاتیانیان ئەشکەنجە کردووە و گواستراونەتەوە بۆ بارەگاکانیان.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین – سوریا ناوی سێ کەسی لە رفێنراوەکان ئاشکرا کرد کە ئەمانەن، ئازاد هوریک هەبەل (٢٧)، سەلاح رەشید هۆرۆ (٣٧) و سەلاح رەشۆ (٣٨).

٨ی ئابیش لە عەفرین هاوڵاتیەک بە ناوی محەمەد خەلیل حەج حسێن و هاوسەرەکەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە رفێنرابوون و چارەنوسیان نادیارە.

لە ئازاری ٢٠١٨ەوە کە دەوڵەتی تورک عەفرینی داگیر کرد، رژێمی تیرۆر لەو هەرێمە دروستکراوە. عەفرینیان کردووە ناوەندێک بۆ ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیان و زۆر کەسیشیان کوشتوە و خەڵکەکەی نە ناچاری کۆچیان کردووە.

ف.ق